سەرۆک بافڵ بۆ فراکسیۆنی یەکێتی: لەسەنگەری خەڵکدا بن
کوردستان 05:16 PM - 2023-09-21
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ
سەرۆک بافڵ و هەرێم کەمال ئاغا
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی فراکسیۆنی یەکێتی کرد بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، مووچە و قووتی خەڵکی هەرێم و پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کە دڵسۆزانە ئەرکەکانیان راپەڕاندووە و هەوڵەکانیان لەپێناو پاراستنی بەرژوەندییەکانی کوردستان بووە. داواشیکرد، بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافە یاسایی و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان نەکەن.
سەرۆک بافڵ داواشی لە فراکسیۆنی یەکێتی کرد، هەمیشە لە سەنگەری بەرگریکردن لە خواستەکانی خەڵکدا بن و پەرلەمان بکەن بە سەکۆی بەدیهێنانی مافەکانیان، لەبارەی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەشەوە سەرۆک بافڵ وتی، خزمەتکردنی هەڵەبجە ئەرکتانە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکان هەماهەنگبن تاوەکو کۆدەنگییەکی نیشتمانی سەبارەت بەو پرسە دروستدەکرێت.
لەبارەی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان فراکسیۆنە کوردییەکانەوە لە بەغدا سەرۆک بافڵ فراکسیۆنی یەکێتی راسپارد، لەگەڵ تەواوی فراکسیۆنە کوردییەکان هاوکاربن و وەک بەرەیەکی کوردستانی خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گەل بکەن و دوور لە هەموو لایەنگیرییەکی حزبی نوێنەری کورد و کوردستان بن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

