riklam

ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات

جیهان 10:33 AM - 2026-07-19
بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما ئاژانسەکان

بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما

کەش و هەوا

لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە کیشوەری ئەوروپای گرتووەتەوە، ئیتاڵیا هۆشداری دەدات و ئاستی ئامادەباشی لە 14 شاردا بەرزکردەوە بۆ "هۆشداریی سوور".

وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا هۆشدارینامەیەکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما مەترسییەکی ڕاستەوخۆ و دەستبەجێ دروست دەکات، بەتایبەت لەسەر بەساڵاچووان، کۆرپە و ئەو گروپانەی کە هەستیاریی زۆریان هەیە.

لە لایەکی دیکەوە، ئامارە رەسمییەکانی 7 وڵاتی ئەوروپی ئاشکرایان کردووە کە لە ماوەی شەپۆلی گەرمای مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، نزیکەی 14 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە کە زیاترە لە ڕێژەی ئاسایی.

لەگەڵ ئەوەشدا، فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا لە نێوان 18 بۆ 28ی هەمان مانگدا، نزیکەی 22 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدانی زیادەی بەدی کردووە، ئەم ژمارانە هێشتا سەرەتایین و پێدەچێت لەگەڵ گەیشتنی زانیاری و نوێکاریی نوێدا بەرزتر ببنەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket