riklam

نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی

کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتیی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتیی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی جەخت لە گرنگیی ناوەڕۆکی پەیامەکەی سەرۆک  بافڵ دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: یەکڕیزیی ناوخۆیی خاڵی سەرەکیی پەیامەکە بووە بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە.

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتیی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت: پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی هێرشەکانی ئەمدوایەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لەم کاتەدا بایەخێکی زۆری هەیە و پەیامەکە بە ڕوونی ئاڕاستەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی ناوخۆ کراوە، تاوەکو هەمووان لە مەترسیی قۆناغەکە تێبگەن.

راشیگەیاند: ئەوەی لە پەیامەکەدا بۆ ناوخۆی هەرێم زۆر گرنگ بووە، پرسی یەکبوون و یەکڕیزییە کە لە پەیامەکەدا ڕەنگی داوەتەوە.

 لە بارەی بارودۆخی هەرێمیش، نێروەیی جەختی لەوە کردەوە: دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان پێویستی بەوە هەیە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان هەڵوێستێکی هاوبەشی نیشتمانییان هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەکان و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە پڕ مەترسییەیە.

ئەوەشی خستە روو: سەرکردەی راستەقینە لە کاتی قەیران و مەترسیی جۆراو جۆر یان جەنگێک، دەردەکەوێت و ئەوەی دوێنێ سەرۆک بافڵ لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، سەلماندیەوە کە سەرکردەیەکی راستەقینەیە، هەروەها بۆ پاراستنی ئاسایشی گەلەکەی هخەمخۆرە و لە سەر رێبازی باوکییەتی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket