سەرۆک بافڵ: ئامانجمان ئارامی و خۆشگوزەرانییە بۆ هاووڵاتیان
کوردستان 03:33 PM - 2023-09-21
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ
سەرۆک بافڵ و ئەبو مازن
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە ئەحمەد جەبووری (ئەبو مازن)، ئەمینداری گشتیی پارتی ئەلجەماهیر.
لەدیدارێکدا چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان لەسەر بنەمای دەستوور گفتوگۆی لەبارەوەکرا و داواکرا هەموولایەنەکان لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکاندا هاوکار و هەماهەنگبن.
لەدرێژەی دیدارەکەدا ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت کرا و جەخت لە یەکخستنی هەڵوێستەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کرایەوە، داواشکرا بەزووترین کات ئەو کێشانە چارەسەربکرێن کە پەیوەستە بە مووچە و قووتی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی کرد بۆ چارەسەری کێشەکان و رایگەیاند: پشتگیریی هەر هەنگاوێک دەکەین کە ئامانج لێی بەدیهێنانی ئارامی و خۆشگوزەرانی بێت بۆ هاوڵاتییان، هەماهەنگی و کاری هاوبەشیش فاکتەری سەرەکیی بەدیهێنانی ئەو ئامانجەیە.
لەبارەی پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و قەرەبووکردنەوەی شارەکەوە، سەرۆک بافڵ داوای یەکدەنگیی لایەنە سیاسییەکانی کرد و رایگەیاند: خزمەتکردنی هەڵەبجە پرسێکی ئەخلاقییە و دەبێت هەمووان پێکەوە هەوڵ بۆ بەدیهێنانی مافەکانیان بدەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

