riklam

ئارامی و پێکەوە ژیان و ئاوەدانی کەرکوک واتە ئارامی و پێکەوە ژیان و ئاوەدانی عیراق

بیروڕا 05:26 PM - 2023-09-07
لیوا روکن بەختیار محەمەد تایبەت

لیوا روکن بەختیار محەمەد

بیروڕا

لیوا روکن بەختیار محەمەد

ئاشکرایە تێکچونی ئارامی و سەقامگیری هەرشارێک کاریگەری لەسەر تەواوی شارەکانی تری وڵات دەبێت و کارادانەوەی جیاوازی لایەنە سیاسیەکانی لێدەکەوێتەوە، جگە لەوانەش رێگا بۆ هەندێک وڵاتی جیهان و ئەجندای دەرەکی خۆش دەکات بەجۆرێک لە جۆرەکان دەستێوەردان لەو شارەبکەن و کێشەکان قولتر بکەنەوە. 

 ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو بینیمان لە شاری کەرکوک کە شاری پێکەوەژیانی نەتەوەو ئاین و مەزهەبە جیاوازەکانە، هەروەک سەرۆک مام جەلال کەرکوکی بە چەپکە گوڵەکە وەسفی کردووە، پێویستە بەوریاییەوە مامەلەی لەگەڵ بکرێت، چونکە تێکچوونی بارودۆخی شارێکی وەک کەرکوک پێکدادانی بەشێک لە پێکهاتەکانی لێدەکەوەێتەوە، بەتایبەتی لەم بارودۆخە بەشێک لەلایەنە سیاسی و سەربازییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەجندای خۆیان، هەوڵی بەکارهێنانی خەڵک و لایەنگری خۆیان دەدەن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دەهێینن. 

 پیلان و هەوڵی لەو جۆرە جگە لە زیان گەیاندن بە خەڵکی کەرکوک و نانەوەی دووبەرەکی لەنێوان پێکهاتەکان و شەهید بوونی رۆڵەکانی هیچ ئەنجامێکی نابێت، بەڵکو پێویستە بەرەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی و پاراستی ئارامی بۆ شارەکە کێشەکان بەئاشتی و لەسەر بنەمای پێکەوەژیان چارەسەر بکرێت، هەروەک چۆن لە دەستوری عیراق و لەماددەی ١٤٠ رێگای چارەی بۆ کەرکوک و تەواوی ناوچە دابڕاوەکان داناوە، پێویستە کار بۆ جێبەجێکردنی قۆناغەکانی ئەو ماددەیە بکرێت و شارەکە دوور بخرێتەوە لە ململانێی و بەکارهێنانی هەست و سۆزی خەڵکەکەی لەپێناو بەدەستهێنانی دەستکەوتی حزبی.

 هەر لەبارەی کەرکوک و ئەو بارودۆخەی لەماوەی رابردوو بەسەری هات پێویستە حکومەتی عیراقی فیدراڵ رێگای راست و دروست بگرێتەبەرو بەیەکسانی سەیری پێکهاتەکان بکات، چونکە تێکچونی ئارامی و سەقامگیری شارێکی وەک کەرکوک، دەبێتە هۆی تێکچوونی پێکەوەژیان لەو شارەو نائارامی لەتەواوی وڵات، بۆیە پێویستە رێگا لە دووبارەبوونەوەی رووداوی لەو جۆرە بگیرێت و پێکهاتەیەک بەسەر پێکهاتەیەکی تر فەرز نەکرێت کە ئەنجامێکی نەخوازراوی لێبکەوێتەوە. 

*ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket