هه‌ولێر.. كرێی پاس گران ده‌كرێت
کوردستان 11:50 AM - 2022-02-23
چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی به‌شێكی زۆری پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ناوشاری هه‌ولێر نرخی گواستنه‌وه‌یان له 500 دیناره‌وه بۆ 750 دینار به‌رزكردۆته‌وه به‌هۆیه‌وه بارگرانیه‌كی تر كه‌وتۆته سه‌رشانی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌پاس هاتووچۆ ده‌كه‌ن ، شوفێری پاسه‌كان چه‌ند داواكارییه‌كیان بۆ دابه‌زاندنی نرخه‌كه بۆ نرخی پێشووی خۆی هه‌یه.
حاجی حه‌مید یه‌كێكه له‌شوفێری پاسی هێڵی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر ده‌ڵێت: هۆكاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی پاس له 500 دینار بۆ 750 دینار به‌هۆی گرانبوونی نرخی به‌نزین و غازه كه پێشتر غازمان به 270 دینار ده‌كڕی ، كه‌چی ئێستا گرانبووه بۆ 535 دینار، بۆیه ئه‌گه‌ر نرخی گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینان به 500 دینار بێت ، ئه‌وا ئێمه له‌جیاتی قازانج له‌كاره‌كه‌مان زیان ده‌كه‌ین.
ئه‌و شوفێره باسی له‌وه‌شكرد كه حكومه‌ت پێشتر به‌ڵێنی به‌ئه‌وان دابوو كه نرخی به‌نزینیان بۆ هه‌رزان بكه‌ن و به‌كۆبۆن له‌به‌نزینخانه‌یه‌كی دیاریكراو به‌نزین وه‌رگرن ، به‌ڵام تائێستاش به‌ڵێنه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه و ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین ئه‌گه‌ر جێبه‌جێیان كرد ، ئه‌وا نرخه‌كه داده‌به‌زێنین.
ئه‌سعه‌د سه‌عیدیش یه‌كێكی تر بوو له‌شوفێری پاسه‌كانی ناوشاری هه‌ولێر كه له‌گۆڕه‌پانی بازاری شێخه‌ڵڵا پاسه‌كه‌ی بۆ سه‌رخستنی سه‌رنشینه‌كانی راگرتبوو ، ئه‌و به‌نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڵێت: چۆن ده‌توانم سه‌رنشین به 500 دینار باربكه‌م له‌كاتێكدا پاسه‌كه‌م به‌به‌نزین و گازوایل كارده‌كات كه ئێستا گازوایل نرخی یه‌ك لیتری بۆ 850 دینار‌و به‌نزینیش لیتری بۆ 900 دینار به‌رزبۆته‌وه ، بۆیه داواكاریین وه‌كو پێشووتر به‌نزینخانه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڕه‌كی عه‌نكاوه هه‌بوو ، ئاوا به‌نزینخانه‌یه‌كی تایبه‌تمان بۆ دیاری بكه‌ن و له‌وێ به‌نرخێكی هه‌رزان به‌نزین له‌ئۆتۆمبێڵه‌كه‌مان بكه‌ین.
باسی له‌وه‌شكرد ئه‌گه‌ر نرخی سه‌رنشینێك 500 دینار بێت و به‌نزین و گازوایلیش به‌و شێوه‌یه گران بێت ، ئه‌وا رۆژانه ته‌نیا 6 تا 7 هه‌زار دینارمان بۆ ده‌مێنێته‌وه كه ژیانیش به‌و بڕه پاره كه‌مه به‌ڕێوه‌ناچێت ، بۆیه ئێمه به‌بێ بڕیاری حكومه‌ت و سه‌ندیكا خۆمان ناچاربووین نرخه‌كه‌مان به‌رزكرده‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش ده‌یه‌وێت سزامان بدات با له‌جیاتی ئه‌وه به‌نزینی هه‌رزانمان بۆ دابین بكات ، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا به‌ڵێنیانداوه‌و كێشه‌كه‌شیان بۆمان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه.
شوفێری پاسێكی تری ناوشاری هه‌ولێر كه له‌هێڵی گه‌ڕه‌كی رۆشنبیری كاری گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان ئه‌نجام ده‌دات وتی : ئێمه ئه‌و ئۆتۆمبێڵانه‌مان بۆ هاتووچۆی خۆمان به‌كارناهێنین ، به‌ڵكو بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆمان به‌كاردێنین، بۆیه ئه‌گه‌ر سوودێك له‌كاره‌كه‌مان نه‌كه‌ین ناتوانین به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت سووته‌مه‌نی له‌سه‌رمان گران كردووه ده‌بێ ئێمه‌ش به‌ناچاری نرخی سه‌رنشین گران بكه‌ین جگه له‌پاسه‌كانی ئێمه ئۆتۆمبێڵی تاكسیش نرخی كرێیه‌كانیان به‌ناچاری گران كردووه جگه له‌وه‌ش ئێستا هه‌موو كه‌لوپه‌لێك له‌بازاڕه‌كان گران بووه ، بۆیه ئێمه به‌ناچاری نرخه‌كه‌مان به‌رزكردووه.
وتیشی : هه‌موو شوفێری پاسه‌كان نرخه‌كانیان به‌رزنه‌كردووه ، به‌ڵكو ئێستاش به‌شێكیان نرخه‌كه‌یان هه‌ر 500 دیناره بۆ نمونه خۆم نرخی سه‌رنشین هه‌ر به 500 دینار سه‌رده‌خه‌م ، چونكه زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌كانم خوێندكارن و به‌لامه‌وه گوناحه نرخیان له‌سه‌ر به‌رزبكه‌مه‌وه‌و ویژدانم قبوڵی ناكات ، چونكه خوێندكار هه‌یه ده‌زانم پاره‌ی نیه ، به‌ڵام حكومه‌ت رێگری بۆیان دروست نه‌كردووه به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌و ده‌ڵێت به‌ئاره‌زووی خۆتان نرخ دابنێن .
ساكار ئه‌حمه‌د یه‌كێكه له‌و كچه فه‌رمانبه‌رانه‌ی شاری هه‌ولێر كه رۆژانه به‌هۆی دووری ماڵه‌كه‌یان له‌سه‌نته‌ری شار به‌دوو پاس هاتووچۆ ده‌كات ، ئه‌و ده‌ڵێت: ماوه‌ی ده رۆژ ده‌بێت نرخی پاس گران بووه منیش به‌هۆی دووری گه‌ڕه‌كه‌مان له‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی ده‌وامی لێده‌كه‌م به‌ناچاری به‌دوو پاس هاتووچۆ ده‌كه‌م دوای گرانبوونی نرخه‌كه‌ش بینیم له‌یه‌ك رۆژدا نزیكه‌ی 2 هه‌زار دینارم به‌كرێی پاس داوه، بۆیه ئه‌و گرانبوونی نرخی پاسه كاریگه‌ری دارایی له‌سه‌ر منی مووچه‌خۆر ده‌بێت ، چونكه جگه له‌پاسی گه‌ڕه‌كه‌مان ده‌بێت به‌پاسی شه‌ست مه‌تریش سه‌ركه‌وم كه ئه‌ویش نرخه‌كه‌ی بۆ 750 دینار گران كردووه هه‌روه‌ك ده‌بیستم رۆژانه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه به پاس هاتووچۆ ده‌كه‌ن ناره‌زایی له‌و گرانبوونه ده‌رده‌بڕن ، بۆیه داواكارم حكومه‌ت نرخی به‌نزین وه‌كو پێشوو دابه‌زێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پاسه‌كانیش نرخی نه‌فه‌رێك بكه‌نه‌وه به 500 دینار.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدوڵڵا شاكر سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای گواستنه‌وه‌ی كوردستان راگه‌یاند : راسته نرخی پاس گرانبووه ، به‌ڵام هه‌موو پاسه‌كان نرخیان بۆ 750 به‌رزنه‌كردووه ، به‌ڵكو به‌شێكیان به‌رزیان كردووه بڕیاریشمداوه لێدوان نه‌ده‌م تا كێشه‌كه یه‌كلایی نه‌كه‌ینه‌وه ، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێرو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێرو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكان له‌سه‌ر هێڵین كه چوار به‌نزینخانه‌مان بۆ دابین كراوه بۆ پێدانی به‌نزین به‌و پاسانه ، بۆیه له‌و چه‌ند رۆژه‌ش سه‌ردانیان ده‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه كه نوسراوێكمان بۆ پارێزگای هه‌ولێر كردووه‌و ئه‌وانیش پێیان وتین هه‌وڵ ده‌ده‌ین نرخه‌كه‌ی هه‌رزان بكه‌ین و قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیر كردووه ، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامه‌كه‌مان وه‌رنه‌گرتووه.
وتیشی : شوفێری پاسه‌كان دوو داواكاریان هه‌یه كه یا به‌نزین به‌نرخێكی گونجاو بۆیان دابین بكه‌ین یا نرخی گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینان گران بكه‌ین ، بۆیه به‌نیازین به‌نزینی 690 دیناریه‌كه‌یان بۆ وه‌رگرین ، هه‌ندێك له‌و شوفێری پاسانه‌ی نرخه‌كه‌یان گران كردووه له‌و بڕیاره‌یان په‌شیمانن ، چونكه نه‌فه‌ره‌كانیان ئێستا به‌هۆی گرانبوونی پاس به‌تاكسی هاتووچۆ ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌كانی خۆیان له‌ده‌ستداوه.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد- هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
یەکێتی بەشداری کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی پێشکەوتووخوازی هۆڵەندا دەکات
10:12 PM - 2026-06-13 -
سایلۆی گەرمیان پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی دەستپێکرد
08:19 PM - 2026-06-13 -
پاکستان: لە24 سەعاتی داهاتوودا رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران تەواو دەکرێت
02:36 PM - 2026-06-13 -
پێشبینی تاوە بارانی كورت خایەن دەكرێت
09:55 AM - 2026-06-13
ئەمانەش ببینە
بەقایی: ڕێککەوتنەکەی ئیسلام ئاباد پرسی ئەتۆمی تێدا نییە
04:46 PM - 2026-06-13
هەشت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی عەبدولڕەزاق فەیلی تێدەپەڕێت
01:17 PM - 2026-06-13
پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستیپێکرد
11:04 AM - 2026-06-13
ئەمڕۆ لەعیراق و سبەی لەهەرێم تاقیكردنەوەی پۆلی 12 دەستپێدەكات
10:14 AM - 2026-06-13
زۆرترین خوێنراو
-
هەشت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی عەبدولڕەزاق فەیلی تێدەپەڕێت
کوردستان 01:17 PM - 2026-06-13 -
پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستیپێکرد
کوردستان 11:04 AM - 2026-06-13 -
گەرووی هورمز.. شەریانی بازرگانی جیهانی
بیروڕا 11:02 AM - 2026-06-13 -
لە دایکبوونی هێرۆخان لەدایکبوونی ئیرادەی ژنی ئازادە...
بیروڕا 10:44 AM - 2026-06-13 -
ئەمڕۆ لەعیراق و سبەی لەهەرێم تاقیكردنەوەی پۆلی 12 دەستپێدەكات
کوردستان 10:14 AM - 2026-06-13 -
كۆسرەت رەسوڵ عەلی پرسەنامەیەك ئاراستەی نیاز عەدنان دەكات
پرسەنامە 10:07 AM - 2026-06-13 -
پێشبینی تاوە بارانی كورت خایەن دەكرێت
کوردستان 09:55 AM - 2026-06-13 -
ئەو ژنەی بە عەدەسەی کامێراکەی برینەکانی نیشتمانی بە دونیا ناساند
بیروڕا 09:30 AM - 2026-06-13







دابەزێنە

