به‌حیزبیكردنه‌وه‌ی سه‌ندیكاو رێكخراوه‌كان
بیروڕا 02:47 PM - 2015-05-02به‌حیزبیكردنه‌وه‌ی سه‌ندیكاو رێكخراوه‌كان
بورهان حاجی سلێمان
له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی له هه‌ر وڵاتێك، گرتنه‌به‌ری رێوشوێن بۆ قنیاتكردن (تقشف)ـو كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌فه‌قه زیادو ناگرنگه‌كان كارێكی گونجاو و پێویسته، ئه‌ركی حكومه‌ته له پێناو دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و راییكردنی كاره‌كانی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری، پێداچوونه‌وه به‌سه‌رجه‌م ئه‌و خه‌رجی و ته‌رخانه داراییانه‌دا بكات، كه ده‌كرێت به راده‌یه‌كی زۆر كه‌مبكرێنه‌وه.
له‌و روانگه‌یه‌وه وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌یتوانی پێداچوونه‌وه به مینحه‌و هاوكارییه داراییه‌كانی سه‌ندیكاو رێكخراو‌و یانه‌كاندا بكات و به‌پێی پێویست كه‌میان بكاته‌وه به ره‌چاوكردنی چه‌ند پێوه‌رێك سه‌باره‌ت به‌گرنگی به‌رده‌وامبوونی كاری ئه‌و سه‌ندیكاو رێكخراو و یانانه هه‌روه‌ها ره‌چاوكردنی قه‌باره‌و ئاست و ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی، نه‌ك بێت و به‌یه‌كجار سه‌رچاوه‌ی كۆمه‌كیان وشك بكات، چونكه راسته بودجه‌ی هه‌ندێ سه‌ندیكا زۆر له ئاستی چالاكییه‌كانی زیاتره‌و ساڵانێكه پاره‌یه‌كی زۆر له‌و بواره‌دا به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت، به‌ڵام وشك كردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌و سه‌ندیكاو رێكخراو و یانانه به یه‌كجاری، ده‌یانخاته به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ر كه یه‌ك له‌یه‌كتر ده‌رهاویشته‌ی خراپتری لێده‌كه‌وێته‌وه‌و دوو (ده‌یه)ش ده‌مانگه‌ڕێته‌وه دواوه:-
یه‌كه‌م:
په‌ككه‌وتنی ته‌واوی كایه‌كانی كلتوری و رۆشنبیری و وه‌رزشی و مه‌ده‌نی ، چونكه ئه‌گه‌ر ستافه‌كانی ئه‌و سه‌ندیكایانه‌ش ئاماده‌بن خۆبه‌خش كار بكه‌ن و له گیرفانی خۆیان چالاكی ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ر بێسووده، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی سه‌ندیكاو یه‌كێتی و رێكخراوه‌كان له‌باره‌گای كرێدان، كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی باره‌گاو لقه‌كانی ئه‌و سه‌ندیكایانه‌یه، به‌وه‌ش شتێك نامێنێت به‌ناوی سه‌ندیكاو رێكخراوی ئیئتلافی و فره لایه‌نی و یه‌كگرتوو له كوردستاندا.
دووه‌م:
له دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی ناوخۆ و به‌تایبه‌تی دووای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر، له‌پرۆسه‌یه‌كی زۆر خاو‌دا، سه‌ندیكاو یه‌كێتییه پیشه‌یی و رۆشنبیرییه‌كان یه‌كیان گرته‌وه، به‌مه‌ش تا راده‌یه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی تاك حیزبی له‌ناو سه‌ندیكاو رێكخراوه‌كاندا كاڵ بۆوه‌و ژماره‌یه‌ك سه‌ندیكاو یه‌كێتی ئیئتلافی فره لایه‌ن هاتنه‌كایه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا بژارده‌ی دووه‌م له‌به‌رده‌م بڕینی بودجه‌و مینحه‌كانیاندا ئه‌وه‌یه: هه‌ر سه‌ندیكاو هه‌ر رێكخراو و هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌پێی ئاراسته‌ی سیاسی به‌رپرسی یه‌كه‌می و به‌هێزی ئه‌و لایه‌نانه‌ی تیایدایه، جارێكی تر په‌نا ده‌به‌نه‌وه به‌ر ته‌مویلی حیزبی بۆ به‌رده‌وامی كاره‌كانیان، به‌وه‌ش له‌مه‌ودوا هه‌ر سه‌ندیكاو رێكخراوێك جارێكی تر به‌ناچاری ده‌چنه‌وه ژێر چه‌تری حیزبایه‌تی، له‌م نێوه‌نده‌شدا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م كایه‌ی رۆشنبیری و وه‌رزشی و مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، و ره‌نگدانه‌وه‌ی حیزبی تۆختر ده‌بێته‌وه، چونكه حیزب هه‌یه له حكومه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ندتره‌و ده‌توانێت زۆربه‌ی سه‌ندیكاو رێكخراوه‌كانی لێ بكڕێته‌وه‌و ته‌مویلیان بكات!
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25