riklam

خاوەنی نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو: دابەزینی بەهای دینار کاتییە

کوردستان 11:28 AM - 2026-06-22
دراوی عیراقی و دۆلاری ئەمریکی PUKMEDIA

دراوی عیراقی و دۆلاری ئەمریکی

ئابووری

 نەبوونی جێگیری لە بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا، بۆ چەند هۆکارێکی ئابووری و سیاسی دەگەڕێتەوە، شارەزایانی بواری ئاڵوگۆڕی دراویش پێشبینی دەکەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخەکە بگەڕێتەوە دۆخی پێشووی خۆی.

لوقمان حەسەن خاوەنی نوسینگەیەکی ئاڵوگۆری دراو لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: دابەزینی بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی حاڵەتێکی ئاساییە و دەگەڕێتەوە بۆ زۆربوونی خواست لەسەر دۆلار و کەمبوونەوەی لەناو بازاڕدا، ئەمەش بەهای دیناری بەرامبەر بە دۆلار دابەزاندووە.

راشیگەیاندووە، هۆکارێکی دیکەی ناجێگیری نرخی دۆلار دەگەرێتەوە بۆ ململانێکانی نێوان تاران و واشنتۆن و لێدوانە جیاوازەکانی ترەمپ و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ئەگەرنا نرخی دۆلار لەناو بانکی ناوەندی جێگیرە و تەنها زۆربوونی خواست لەسەر دۆلار نرخەکەی لەبازاڕەکاندا گۆڕیوە.

لوقمان حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد، لەچەند رۆژی رابردوودا عەلی عەلاق بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عیراق دەستی لەکار کێشایەوە ئەمەش کەمێک ناجێگیری دروستکردووە و ماوەیەکی دەوێت تا بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

ئەو خاوەن نوسینگەیەی ئاڵوگۆری دراو لەبازاڕی دۆلارەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکەم نرخی دۆلار لەچەند رۆژی داهاتوودا بگەڕیتەوە دۆخی پێشووی، چونکە هیچ بارودۆخێکی بەوشێوەیە نەخوازراو بۆ عیراق نییە، تاوەکو ترسی بەرزبوونەوەی زیاتر یان نەگەرانەوە بۆ دۆخی پیشوو دروستبکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket