بۆردی راگەیاندنی یەكێتی: بڕیارەكەی وەزیری ناوخۆ حزبیی و نایاساییە
کوردستان 09:30 PM - 2026-06-21
PUKMEDIA
بارەگای بۆردی راگەیاندنی یەكیتیی نیشتمانیی كوردستان
بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەی دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی بۆردی كەناڵ8 و پێشكەشكارێكی كەناڵەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: فەرمانەكە پێچەوانەی یاسای رۆژنامەوانیی و رێنماییەكانی سەندیكای رۆژنامەنووسانە و حزبیی و نایاساییە.
دەقی راگەیەندراوەكە:
فەرمانەكەی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەستگیركردنی بەڕێوەبەری كەناڵ 8 و میدیاکارێکی دیاری كەناڵەكە، مایەی سەرسوڕمان و شۆكە، چونكە لە سەرێكەوە پێچەوانەی (یاسای ژمارە ٣٥ ی ساڵی ٢٠٠٧)یاسای كاری رۆژنامەوانیی ھەرێمی كوردستانەو لەسەرێكی ترەوە دژی رێنماییەكانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستانە كە رۆژنامەنووس بەبێ نوێنەری سەندیكا نابێت تەنانەت بانگھێشتی بەردەم یاساش بكرێت نەك فەرمانی دەستگیر كردن..
لە هەمانكاتدا بڕیارێكی لەوجۆرە رێكارێكی نوێی بێدەنگكردنی هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەیە كە لەسەر كەیسەكانی گەندەڵی و كەموكوڕییەكان هەواڵ و ڕاپۆرت و زانیاری بڵاودەكەنەوە، لە كاتێكدا لە هەولێر و لە تەنیشت وەزیری ناوخۆوە رۆژانە هەندێك كەناڵ بەبەردەوامی سەرقاڵی چەواشەكاری و هێرش و پەلاماری ناڕەواو ناوزڕاندنی سلێمانی و دەوروبەرن، بۆیە ئەم بڕیارەی وەزیری ناوخۆ بازدانە بەسەر یاساو رێساكانی رۆژنامەوانی لە كوردستان و دادگاو وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان و زیاتر بڕیارێكی حزبییە نەك حكومی . بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نیگەرانی خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەردەبڕێت و بە سنورداركردنی ئازادیی میدیایی دەزانێت و داوا لەسەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكات لەسەر ئەم پێشێلكاریە بێنە دەنگ و لەڕێی خەباتی یاسایی و مەدەنیانەوە رێگری لە جێبەجێكردنی ئەم جۆرە بڕیارانە بكەن .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
فەرمانی دەستگیركردنی بەڕێوەبەرو پێشكەشكارێكی كەناڵ8 ناڕەزایەتی لێدەكەوێتەوە
09:50 PM - 2026-06-21 -
دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا دەستیپێکرد
04:02 PM - 2026-06-21 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق ناردنی مووچەی پەسند کرد
02:31 PM - 2026-06-21 -
مەزڵووم عەبدی دەچێتە پاریس و لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە
05:36 PM - 2026-06-20
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی یەکێتی: تەئکید لە پێکهێنانی حکومەتێکی 50 بە 50 دەکەینەوە
07:03 PM - 2026-06-21
عیراق هەوڵدەدات رۆژانە 4.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنیت
06:11 PM - 2026-06-21
لوتكەی قاهیرە: ڕێبوار تەها باشترین پارێزگاری عيراقە
04:29 PM - 2026-06-21
عەلی زەیدی پێش سەردانەکەی بۆ واشنتن کابینەی حکومەتەکەی تەواو دەکات
02:50 PM - 2026-06-21
زۆرترین خوێنراو
-
روون و رەوان
بیروڕا 08:52 PM - 2026-06-21 -
وتەبێژی یەکێتی: تەئکید لە پێکهێنانی حکومەتێکی 50 بە 50 دەکەینەوە
کوردستان 07:03 PM - 2026-06-21 -
عیراق هەوڵدەدات رۆژانە 4.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنیت
عیراق 06:11 PM - 2026-06-21 -
لوتكەی قاهیرە: ڕێبوار تەها باشترین پارێزگاری عيراقە
کوردستان 04:29 PM - 2026-06-21 -
دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا دەستیپێکرد
جیهان 04:02 PM - 2026-06-21 -
عەلی زەیدی پێش سەردانەکەی بۆ واشنتن کابینەی حکومەتەکەی تەواو دەکات
عیراق 02:50 PM - 2026-06-21 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق ناردنی مووچەی پەسند کرد
کوردستان 02:31 PM - 2026-06-21 -
لەکۆلێجی سەربازی قەڵاچوالان 210 خوێندکار دەبنە ئەفسەر
کوردستان 10:20 AM - 2026-06-21





.png)

دابەزێنە

