riklam

لوتكەی قاهیرە: ڕێبوار تەها باشترین پارێزگاری عيراقە

کوردستان 04:29 PM - 2026-06-21
ڕێبوار تەها پەیجی رێبوار تەها

ڕێبوار تەها

کەرکوک

ئەمیندارێتی گشتیی لووتکەی قاهیرە بۆ داهێنان و کاریگەری، هەڵبژاردنی ڕێبوار تەهای وەک باشترین پارێزگار لەسەر ئاستی عێراق بۆ ساڵی 2025 ڕاگەیاند، ئەمەش وەک ڕێزگرتنێک بۆ هەوڵە سەرکەوتووەکانی لە بەڕێوەبردنی پارێزگای کەرکوک.

لە ڕاگەیەندراوی لووتکەکەدا هاتووە: هەڵبژاردنی ڕێبوار تەها دوای هەڵسەنگاندنێکی پیشەیی ورد هاتووە کە تێیدا دەرکەوتووە ناوبراو مۆدێلێکی ئیداریی بێوێنەی لەسەر بنەمای میانڕەوی و هاوسەنگی پێشکەش کردووەو توانیویەتی بە حیکمەتەوە ئیدارەی کەرکوک بدات کە پێکهاتە جیاوازەکانی کورد، عەرەب، تورکمان و مەسیحی تێدایەو دوور لە لایەنگیری سیاسی و نەتەوەیی، کار بۆ بەهێزکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری بکات.

لیژنەی ڕێکخەری لووتکەکە بە پشت بەستن بە پێنج پێوەری سەرەکی ئەم نازناوەی بە رێبوار تەها بەخشیوە لەوانە: پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا و چەسپاندنی بنەمای "ئیدارە بۆ خزمەتی هەمووان" دوور لە ململانێ سیاسییەکان و گێڕانی ڕۆڵی کاریگەر لە هێورکردنەوەی دۆخی گشتی و پشتگیریکردنی سەقامگیری و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوەکان، ناساندنی کەرکوک وەک نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیان.

لووتکەی قاهیرە ، سەکۆیەکی عەرەبی پێشەنگە بۆ خەڵاتکردنی داهێنەران لە بوارەکانی کارگێڕی و گەشەپێدان، و لە خولی ئەمساڵیدا کە لە مانگی تەموز بەڕێوەدەچێت، کەسایەتی و دامەزراوەی جیاواز لە عیراق و وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، میسر، بەحرەین، تونس و عومان تیایدا بەشدار دەبن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket