دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا دەستیپێکرد
جیهان 04:02 PM - 2026-06-21
میدیاکان
دەستپێکردنی دانوستانی ئەمریکا و ئێران
کەمێک پێش ئێستا دانوستانی دەریاچەی لۆسێرین
لە سویسرا لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەستیپێکرد و رێککەوتنی ئاشتی هەمیشەیی و
کردنەوەی گەروی هورمز و دۆخی لوبنان لە گرنگترین پرسی دانوستانەکان دەبێت.
ئەمڕۆ 21ی6ی2026، دانوستانی وەفدی ئەمریکا بە
سەرۆکایەتی جەی دیڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی وەفدی
ئێران دەستیپێکرد، کە بە نێوەندگیری قەتەر و پاکستان بەڕێوەدەچێت.
پەیوەست بە دۆخی دانوستانەکان، ماجيد ئەنساری وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی قهتهر، رایگەیاند: هیوادارین ئهم
كۆبوونهوانه بگهنه رێككهوتنێكی گشتگیر، كه چارهسهری ههموو رهههندهكانی
یاداشتی لێكتێگهیشتنهكەی نێوان تاران و واشنتۆن بكات.
لە
بارەی بەڕێوەچوونی دانوستانەکانیش، دوای ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە، وتەبێژەکەی
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ئاشکرای کرد: گروپی تەکنیکی
و پسپۆڕ بۆ دانوستان لەسەر مەرجەکانی هەردوو لایەن پێکدەهێنریت، ئێمەش وەک قەتەر
لەگەڵ پاکستان وەک نێوەندگیر بەردەوام
دەبین.
هاوکات، جەی دیڤانس، جێگری
سەرۆکی ئەمریکا پێش کۆبوونەوەکە، رایگەیاند: دەمانەوێت لەرێگەی دیپلۆماسییەوە
ئاشتییەکی هەمیشەیی بەردەوام بێت.
دووپاتیشی کردەوە: کە گەروی هورمز کراوەتەوە و هەنگاوی باشیش بۆ
رێککەوتن نراوە.
ڤانس ئاماژەی بەوەش کرد کە لە دوو سەعاتی رابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە دانوستانەکاندا بەدی هاتووە.
وتیشی:بۆ یەکەمجار بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، بە شێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ ئێرانییەکان کۆدەبینەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیار بوو رۆژی هەینی 19ی6ی2026، لە سویسرا بە
رەسمی رێککەوتنی ئاشتی لەنێوان ئەمریکا و ئێران ئیمزا بکرێت، بەڵام بەهۆی تەواو
نەبوونی رێککارەکان، بۆ ئەمڕۆدواخرا، هەوڵی ئاشتی هەمیشەیی لە نێوان ئەمریکا و
ئێران لە 11ی4ی2026 وە بە نێوەندگیری پاکستان دەستیپێکردووە، دواین چەندین شکست لە
کۆتایدا گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا دەستیپێکرد
04:02 PM - 2026-06-21 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق ناردنی مووچەی پەسند کرد
02:31 PM - 2026-06-21 -
مەزڵووم عەبدی دەچێتە پاریس و لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە
05:36 PM - 2026-06-20 -
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران.. قاسم عەبوودی و باسم بەدری دەستبەکاربوون
05:16 PM - 2026-06-20
ئەمانەش ببینە
عیراق هەوڵدەدات رۆژانە 4.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنیت
06:11 PM - 2026-06-21
لوتكەی قاهیرە: ڕێبوار تەها باشترین پارێزگاری عيراقە
04:29 PM - 2026-06-21
عەلی زەیدی پێش سەردانەکەی بۆ واشنتن کابینەی حکومەتەکەی تەواو دەکات
02:50 PM - 2026-06-21
لەکۆلێجی سەربازی قەڵاچوالان 210 خوێندکار دەبنە ئەفسەر
10:20 AM - 2026-06-21
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژی یەکێتی: تەئکید لە پێکهێنانی حکومەتێکی 50 بە 50 دەکەینەوە
کوردستان 07:03 PM - 2026-06-21 -
عیراق هەوڵدەدات رۆژانە 4.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنیت
عیراق 06:11 PM - 2026-06-21 -
لوتكەی قاهیرە: ڕێبوار تەها باشترین پارێزگاری عيراقە
کوردستان 04:29 PM - 2026-06-21 -
دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا دەستیپێکرد
جیهان 04:02 PM - 2026-06-21 -
عەلی زەیدی پێش سەردانەکەی بۆ واشنتن کابینەی حکومەتەکەی تەواو دەکات
عیراق 02:50 PM - 2026-06-21 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق ناردنی مووچەی پەسند کرد
کوردستان 02:31 PM - 2026-06-21 -
لەکۆلێجی سەربازی قەڵاچوالان 210 خوێندکار دەبنە ئەفسەر
کوردستان 10:20 AM - 2026-06-21 -
سەرۆک بافڵ: فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل دەرفەتێکە گەنجان خولیاکانیان ببێتە پڕۆژە
کوردستان 09:50 PM - 2026-06-20




.png)


دابەزێنە

