وتەبێژی یەکێتی: تەئکید لە پێکهێنانی حکومەتێکی 50 بە 50 دەکەینەوە
کوردستان 07:03 PM - 2026-06-21
PUKMEDIA
کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: سازش لەسەر مافی خەڵكی كوردستان ناكەین و پێداگری لەسەر راستكردنەوەی رێرەوی حوكمداری لە كوردستان دەكەین، ئاشكراشی دەكات: لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە رێككەوتنەكەمان لەگەڵ نەوەی نوێ ئیمزا دەكەین.
كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ 21ی 6ی 2026، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەركردایەتی سەرۆك بافڵ لەسلێمانی بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی لێكەوتەو دەرهاویشتەكانی جەنگی نێوان ئەمریكاو ئێران كراو ئامانجی یەكێتی روونكرایەوە كە بەشێك نییە لەو جەنگەو خوازیاریشین خاك و خەڵك و نیشتمانەكەمان پارێزراوبێت، ئێستاش دڵخۆش دەبین بە رێككەوتنیان بۆ ئەوەی كوردستان و عیراق و ناوچەكە پارێزراوبێت.
دەبێت حکومەتی هەرێم بەیەکچاو سەیری سەرجەم هاووڵاتیان بکات
لە بارەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمیشەوە، رایگەیاند: نیگەرانی قوڵی خۆمان دەردەبڕین لەدواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت، لەكاتێكدا یەكێتی هەرگیز شەڕی لەسەر پلەو پۆست نەكردووە، بەڵكو مكوڕ بووە لەسەر ئەوەی بنەماكانی سازان و شەراكەتی راستەقینە لەكابینەی دەیەمدا بچەسپێنێت، یەكێتی دەیەوێت كابینەی نوێ كابینەیەكی خزمەتگوزار بێت و جیاوازی لەنێوان سلێمانی و هەولێر و كەلار و سۆران و ناوچەكانی دیكەدا نەكات و بەیەك چاو سەیری سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خوازیارە هاوبەشی ستراتیژیی هەبێت لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران، توركیا، وڵاتانی كەنداو، ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە بەڵێنەكانی هەڵبژاردن لەبیر بكەین، بەڵكو تەئكید لەپێكهێنانی حكومەتێكی 50 بە 50 دەكەینەوە.
كاروان گەزنەیی راشیگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردن دوو بەڵێنی بنەڕەتیی داوە، ئەویش دروستكردنەوەی باڵانسی هێز و راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانییە لەكابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە ئەمەش نەك تەنها بۆ یەكێتی، بەڵكو بۆ تەواوی هێزە سیاسییەكانی عیراق و هەرێم و هاووڵاتیانیش بەرهەمدار دەبێت، بۆیە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە یەكێتی سازش لەسەر خواستەكانی خۆی بۆ پێكهێنانی حكومەت ناكات.
لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە رێککەوتنەکەمان لەگەڵ نەوەی نوێ ئیمزا دەکەین
وتیشی: یەكێتی دەستدەكات بە كۆبوونەوەی سیاسی لەگەڵ هێزو لایەنەكان، لەسەرەتای مانگی داهاتووشەوە رێككەتنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نەوەی نوێ ئیمزا دەكرێت، ئەمەش لیێكەوتەی باشی بۆ هاووڵاتیانی كوردستان و ناوچەكە دەبێت.
وتەبێژی یەكێتی ئەوەشی راگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هەواڵمان پێگەیشت كەفەرمانی دەستگیركردن بۆ بەڕێوەبەرو كارمەندێكی كەناڵ 8، لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە دەركراوە، ئەمەش بەرهەمی ئەو ئەقڵییەتە پۆلیسی و خۆسەپێنەیە كە یەكێتی بەتەواوەتی رەتیدەكاتەوە، هەروەك قوباد تاڵەبانی هەمیشە ئاماژەی پێدەكات، زیندان جێگای رۆژنامەنووسان نییە و دەبێت كەشێكی ئازاد بۆ رۆژنامەنووسان فەراهەم بكەین.
پێداگری دەکەین لە راستکردنەوەی رێرەوی حوکمداری لە کوردستان
وتیشی: ئەم ئەقڵییەتە خۆسەپێنە نازانێ بەم كارانەی لەدەرەوەو ناوەوە زیان بەناو و ناوبانگی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت، بۆیە دووپاتی دەكەینەوە هەتا باڵی خۆسەپێن و ویستی حكومەتی پۆلیسی لە هەرێمدا هەبێت، حكومەتی نوێی هەرێم پێكنایەت، بەپێچەوانەوە كەی ئەم ئەقڵییەتە گەیشتە ئەو بڕوایەی ئەم بیركردنەوانە خزمەت بە خەڵك و ناوبانگی هەرێم ناكات، دەرگامان كراوەیە بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئۆباڵی دواخستنی پێكهێنانی کابینەی نوێ لەئەستۆی پارتیدایە
لەوەڵامی رۆژنامەنووسانیشدا رایگەیاند: یەكێتی خوازیارە هەرچی زووە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لەسەر بنەمای هاوبەشی راستەقینە پێكبهێنرێت، چونكە ئێستا 39 كورسی بە 39 كورسین، بۆ ئەو مەبەستەش هەمیشە دەرگامان كراوەیە، هاوكات ئۆباڵی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم لەئەستۆی پارتیدایەو دەبێت پارتی بەرپرسیارێتی دەرهاویشتەو لێكەوتنەكانی بگرێتە ئەستۆ.
وتیشی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە هاوسەنگی و سازانی نیشتمانیی ویستووە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ، چونكە پێمان وایە هەرێم كاتێك بەهێزو خۆشگوزەران دەبێت كە عیراق بەهێزبێت.
حکومەتی ئێستای هەرێم کاربەڕێکەرە
لەكۆتاییشدا كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: حكومەتی ئێستا كاربەڕێكەرەو نامانەوێن حكومەتێك پێكبێت كە جیاوازی لەنێوان شار و ناوچەكان و جێبەجێكردنی پڕۆژەكاندا بكات.
PUKMEDIA
دەقی کۆنگرەی رۆژنامەوانی کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڤیدیۆ:
هەواڵی زیاتر
-
دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا دەستیپێکرد
04:02 PM - 2026-06-21 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق ناردنی مووچەی پەسند کرد
02:31 PM - 2026-06-21 -
مەزڵووم عەبدی دەچێتە پاریس و لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە
05:36 PM - 2026-06-20 -
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران.. قاسم عەبوودی و باسم بەدری دەستبەکاربوون
05:16 PM - 2026-06-20
ئەمانەش ببینە
عیراق هەوڵدەدات رۆژانە 4.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنیت
06:11 PM - 2026-06-21
لوتكەی قاهیرە: ڕێبوار تەها باشترین پارێزگاری عيراقە
04:29 PM - 2026-06-21
عەلی زەیدی پێش سەردانەکەی بۆ واشنتن کابینەی حکومەتەکەی تەواو دەکات
02:50 PM - 2026-06-21
لەکۆلێجی سەربازی قەڵاچوالان 210 خوێندکار دەبنە ئەفسەر
10:20 AM - 2026-06-21
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق هەوڵدەدات رۆژانە 4.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنیت
عیراق 06:11 PM - 2026-06-21 -
لوتكەی قاهیرە: ڕێبوار تەها باشترین پارێزگاری عيراقە
کوردستان 04:29 PM - 2026-06-21 -
دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا دەستیپێکرد
جیهان 04:02 PM - 2026-06-21 -
عەلی زەیدی پێش سەردانەکەی بۆ واشنتن کابینەی حکومەتەکەی تەواو دەکات
عیراق 02:50 PM - 2026-06-21 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق ناردنی مووچەی پەسند کرد
کوردستان 02:31 PM - 2026-06-21 -
لەکۆلێجی سەربازی قەڵاچوالان 210 خوێندکار دەبنە ئەفسەر
کوردستان 10:20 AM - 2026-06-21 -
سەرۆک بافڵ: فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل دەرفەتێکە گەنجان خولیاکانیان ببێتە پڕۆژە
کوردستان 09:50 PM - 2026-06-20 -
ئەمریکا و ئێران لە سویسرا کۆدەبنەوە و دەنگۆی داخستنی هورمز رەتدەکرێتەوە
جیهان 06:35 PM - 2026-06-20




.png)


دابەزێنە

