riklam

وتەبێژى ئاوى سلێمانى: گرفتى تەکنیکى کەم ئاوى دروستکردووە

کوردستان 10:24 AM - 2026-06-22
وێنەى بیناى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى نوسینگەى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى

وێنەى بیناى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى

سلێمانی

کێشەى کەم ئاویى بەشێک لە گەڕەکەکانى سلێمانى گرتوەتەوە و وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانیش دەڵێت: بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکییەوە ئەو گرفتە دروستبووە و لە هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکەداین.

ئامانج جەلال وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى بە PUKMEDIA  راگەیاند: بەشێک لەو گەڕەکانەى سلێمانى کە لە رێگاى هێڵى دووەمى دوکان – سلێمانى ئاو وەردەگرن، رووبەڕووى گرفتى کەم ئاوى بونەتەوە، بەهۆکارى ئەوەى بەشێک لە ترومپاکانى ئاو لەو وێستگانە لەکارکەوتوون.

روونیشیکردەوە: لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بۆ نوێ کردنەوە و چاکسازى لە ترومپاکان و کڕینى ترومپاى نوێ داواى بودجەیەکى کردووە، بۆ ئەمەش داوامان لە نوسینگەى جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێم کردووە ئەو گرفتەمان بۆ چارەسەر بکات.

ئاماژەى بە ئەوەشدا: هەوڵەکانمان بەردەوامە کە بە زووترین کات ئەو گرفتە چارەسەر بکەین و ترومپا نوێیەکان بخەینە کار و هەڵدانى ئاو بۆ ناو کۆگاکانى ئاو دەستپێبکاتەوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket