riklam

بەهەوڵی پەرلەمانتارێکی یەکێتی 1500 کیسی خوێنی فلتەردار بۆ توشبوانی تالاسیمیا دابین کرا

کوردستان 07:29 PM - 2026-07-24
د. بڕیار رەشید لەوەزارەتی تەندروستی هەوڵی دابینکردنی پێداویستییەکان دەدات تایبەت

د. بڕیار رەشید لەوەزارەتی تەندروستی هەوڵی دابینکردنی پێداویستییەکان دەدات

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران

بە هەوڵی د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، کێشەی کەمی کیسی خوێنی فلتەردار لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی چارەسەرکرا و هەزار و 500 کیس بۆ توشبووانی نەخۆشی تالاسیمیا دابین کرا.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ،لە بارەی هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی خوێن رایگەیاند:پاش ئەوەی لەلایەن کۆچەر کریم، سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی، ئاگادار کراینەوە کە کیسی خوێنی فلتەردار لە ناوەندە تەندروستییەکانی سلێمانی نەماوە و نەخۆشانی تالاسیمیا لە بارودۆخێکی دژواردان، دەستبەجێ لە بەغدا بەدواداچوونمان بۆ ئەم بابەتە دەستپێکرد و هەوڵەکانمان چڕ کردەوە.

دەشڵێت: دوای هەوڵەکانمان، توانیمان رۆژی 21ی7ی2026، رەزامەندی وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵی وەربگرین، بە دابین کردنی هەزار و 500 بوتڵ خوێن و ناردنی بۆ سلێمانی.

هەر لەو بارەیەوە، کۆچەر کەریم، سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی بە PUKMEDIA ی ڕاگەیاند: جگە لەو پشکەی لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە بۆ سلێمانی تەرخان دەکرێت، پێداویستییەکانمان زۆر زیاتربوون و کێشەی جددیمان بۆ دروستببوو، بۆیە بەپێویستمان زانی ڕاستەوخۆ پەنا ببەینە بەر وەزارەتی تەندروستی عیراق و لەڕێگەی نوسراوی کۆمەڵەکەوە و بەسوپاسەوە بە هەوڵەکانی د.بڕیار ڕەشید توانیمان ئەم بڕە بەپەلەیە دابین بکەین.

سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەی بەدواداچوونەکانیان بۆ چارەسەری ڕیشەیی بەردەوام دەبێت داواکارییەکانمان تەنها ئەم کیسانە نییە، بەڵکو بڕیارە کار لەسەر داواکارییە پزیشکییەکانی تریشمان بکرێت و تەنانەت لە بەرنامەماندادایە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی بەغدا بکەین، تاوەکو چارەسەری کۆتایی بۆ تەواوی گرفتە تەندروستییەکانی تووشبووان دەستەبەر بکەین

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سلێمانی هەزار و 387 توشبووی نەخۆشی تاڵاسیما هەیە و ماوەی سێ مانگە رووبەڕووی کێشەی کیسی خوێنی فلتەردار بوونەتەوە،ئەمەش مەترسی لەسەر ژیان و تەندروستی توشبووانی تالاسیما دروست کردبوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket