riklam

دابەشکردنى ئاو لە سلێمانى ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان 12:17 PM - 2026-07-24
دانانى سێ پەمپى نوێ بۆ هێڵى دووەمى ئاوى دووکان سلێمانى کەناڵ8

دانانى سێ پەمپى نوێ بۆ هێڵى دووەمى ئاوى دووکان سلێمانى

بەڕێوەبەرى ئاوى سلێمانى، ڕایگەیاند، دەستکراوە بە دانانى سێ پەمپى نوێ بۆ هێڵى دووەمى ئاوى دووکان سلێمانى و بەتەواوبوونى دابەشکردنى ئاو لەو گەڕەکانە ئاسایی دەبێتەوە کە ئێستا پێنج ڕۆژ جارێک ئاویان پێدەدرێت.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەرى ئاوى سلێمانى، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، دەستکراوە بە دانانى سێ پەمپ لەسەر هێڵى دووەمى ئاوى دووکان-سلێمانى، بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دانانى پەمپەکان تەواوبێت، بە تەواوبوونى دابەشکردنى ئاو لە گەڕەکەکانى (قڕگە، کازیوە، کۆمپانیاى نەوزاد، سێتوان، چیا، بەشێک لە چوارچرا و بەشێک لە گەڕەکى کوردسات) ئاسایی دەبێتەوە.

بەرێوەبەرى ئاوى سلێمانى جەختدەکاتەوە، بۆ ئەوەى کێشەى ئاو لە سلێمانى بە تەواوى چارەسەر بکرێت پێویستە پڕۆژەى هێڵى سێیەمى دووکان-سلێمانى جێبەجێ بکرێت.

لە بارەی دۆخى ئاوى سەرچناریش، رایگەیاند:ئەمساڵ تاوەکو ئێستا دۆخى ئاوى سەرچنار زۆر باشە و پێنج هێندەى ساڵى ڕابردووە، ساڵى ڕابردوو لە کۆتایی مانگى تەممووز، ڕۆژانە سەرچنار 25 هەزار مەتر سێجا ئاوى هەبوو، ئەمساڵ ڕۆژانە 125 تاوەکو 130 هەزار مەتر سێجا ئاوى هەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سلێمانى لەو گەڕەکانەى کە دابەشکردنى ئاو تیایدا ئاساییە، سێ ڕۆژ جارێک ئاو بە هاووڵاتیان دەدرێت و ئەو گەڕەکانەش کە لەم ساڵانەى دوایی دروستکراون و تۆڕى ئاوى خواردنەوەیان پێنەگەیشتووە، هەفتانە لە ڕێگەى تانکەرەوە ئاویان پێدەدرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket