riklam

لە رانیە بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

کوردستان 04:38 PM - 2026-07-24
نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین

نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، بەهۆی تەقینی غازەوە  کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس دیکەش  دووچاری سوتاوی بوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، رایگەیاند: بەهۆی تەقینی غازەوە شەش هاووڵاتی دوچاری سوتاوی بون و یەکێکیانیش گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، لەئێستادا بریندارەکانی ڕوداوەکە لەنەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە لەژێرچاودێری پزیشکیدان.

بەپێی زانیاریەکان، رووداوەکە لەسنووری ناحیەی سەرکەپکانی ڕانیە بووەو هەمویان ئەندامی یەک خێزانن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket