riklam

رۆژی یەکشەممە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت

کوردستان 05:49 PM - 2026-07-24
دابەشکردنی مووچە PUKMEDIA

دابەشکردنی مووچە

مووچە

رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ڕۆژی یەک شەممە 26ی7ی2026،دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت.

وەزارەتی دارایی، راشیگەیاندووە: لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای 1ی7ی2024وە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket