riklam

نرخی نەوتی برێنت لە 100 دۆلار نزیک بووەوە

جیهان 10:34 AM - 2026-07-24
نرخی نەوت daily times

نرخی نەوت

دوای پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکە و هێرشە دوولایەنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، هاوکات لەگەڵ هەڕەشەی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی سعودیە، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بۆرسە جیهانییەکاندا گەیشتە نزیکەی 100 دۆلار، کە ئەمە بەرزترین ئاستە لە ماوەی 5 هەفتەی ڕابردوودا تۆمار کرابێت.

ئەمڕۆ 24ی7ی2026، هەرچەندە نرخی نەوت کەمێک دابەزی، بەڵام یەک بەرمیل نەوتی برێنت نزیک بووەتەوە لە 100 دۆلار، بەپێی ماڵپەڕی OIL PRICE، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 99 دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی تەکساس، بە 90 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەهۆی بەردەوامیی هێرشەکانی ئەمریکا و هێرشی درۆنی بۆ سەر وڵاتی کوەیت و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، ترسی کەمبوونەوەی دابیننەکردنی نەوتی خاو دروستبووە، هەر ئەمەش هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەکانی جیهاندا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket