riklam

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران: عیراق پێشنیاری ئاگربەستی بۆ ئێران نەبردووە

عیراق 02:16 PM - 2026-07-24
لۆگۆی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران

لۆگۆی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق، رەتیدەکاتەوە، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، پێشنیاری ئاگر بەستی کاتی دۆناڵد ترەمپی بۆ ئێران بردبێت.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بەو راپۆرتەی کە لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوکراوەتەوە رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی کە لە رۆژنامەکەدا لە رۆژی 23ی7ی2026 دا هاتووە  دوورە لە راستی و هیچ پەیوەندییەکیان بە واقیعەوە نییە.

هەر لە راگەیەندراوەکەیدا،نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عیراق، داوا لە میدیاکان دەکات وردبن و پشت بە سەرچاوە رەسمییەکان ببەستن، خۆیان لە بڵاوکردنەوەی زانیاری بێبەڵگە بەدوور بگرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 23ی7ی2026، رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردەوە، ئێران پێشنیازێكی ئاگربەستی کاتیی ئەمریکای رەتکردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە بۆ ئێرانی ناردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket