riklam

ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات

کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20
چالاکیەکەی ئاسایش PUKMEDIA

چالاکیەکەی ئاسایش

ئاسایش

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی دوو چەکداری تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت، کەلە سنوری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکراون.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رۆژی 14-6-2026 لەدوو چالاکی جیاوازدا لەسنووری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین توانیان دووچەکداری تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە: لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد و  لەدوای ئەنجامدانی چالاکییەکان توانرا ژن و منداڵی یەکێک لەتیرۆریستەکان ڕزگاربکرێت کە لەڕابردوودا لەلایەن ئەو چەکدارە تیرۆریستەوە دەستبەسەرکرابوون.

ئەوەش هاتووە، لەئێستادا تیرۆریستان بە ماددەی 2 لەیاسای تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket