riklam

بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت

عیراق 09:21 AM - 2026-07-20
بومەلەرزە ئاژانسەکان

بومەلەرزە

بومەلەرزەیەک لە پارێزگای دیالە لە نزیک سنوری عێراق و ئێرانی داوە، کەلەلایەن هاووڵاتیانەوە هەستی پێکراوە و هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنوری هەڵەبجەش هەست بە بومەلەرزە کراوە، کەسەرچاوەکەی لە ئێرانەوە بوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، بەیانی ئەمڕۆ 20-7-2026 بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێکختەر لە 90 کم لە رۆژهەڵاتی خانەقین لە پارێزگای دیالە لە سنوری عێراق و ئێران روویدا.

ئاماژە بەوەش کراوە، بومەلەرزەکە لەلایەن هاووڵاتیانەوە هەستی پێکراوەو هەتا ئێستا هیچ زیانێک نەخراوەتەروو.

دەستەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات، خۆیان بەدوربگرن لەهەواڵی ناڕاست و ناڕەسمی و چاوەڕوانی بڵاوکراوەی رەسمی حکومەت بکەن.

هاوکات سەعات 6 و 43 دەقە و  6 و 56 دەقەی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تەمموزی 2026 دوو بوومەلەرزەی بەهێز لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە هەستی پێکراوە و هاوڵاتیانی بەخەبەر هێناوە، بەگوێرەی زانیاریەکان ناوەندی بومەلەرزەکان لەشاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووەو گوڕی بومەلەرزەکان 5.2 پلە و 5.7 پلەی رێکختەر بوون.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket