قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
کوردستان 08:48 PM - 2026-07-06
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ ئەلبانیا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەكە لە فێریت هۆكسا، وەزیری كاروباری دەرەوە و ئەوروپای ئەلبانیا و ئێنێیا كاراكاچی، وەزیری پیشەسازی و وزەی ئەلبانیا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەدا گفتوگۆكرا لەبارەی گرنگیی كاری هاوبەش بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیی سیاسی و ئابووری نێوان هەردوو وڵات و بڕیادرا لەسەر پێكهێنانی گروپێكی كاری هاوبەش لە پسپۆڕانی هەردوولا بۆ ئەوەی زەمینە بۆ دروستكردنی پەیوەندیی لە بوارەكانی گەشتوگوزار و بازرگانیدا بڕەخسێنن و هەروەها هەماهەنگی دروست بكەن بۆ ئاڵوگۆڕی پسپۆڕیی لە بوارەكانی بە ئەلیكترۆنیكردنی دامەزراوەكان و بەكارهێنانی ژیریی دەستكرد لە خزمەتگوزارییەكاندا.
لە كۆبوونەوەش لەگەڵ وەزیری پیشەسازی و وزەی ئەلبانیادا، باس لە ئەزمونی ئەو وڵاتە كرا لە چۆنییەتی پەرەپێدانی كەرتی وزە و بە تایبەتیش وزەی نوێبووەوە. لەمبارەیەشەوە جەخت كرایەوە لەسەر كاركردن بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەنێوان هەردوولادا.
جێگری سەرۆكوەزیران بە پێویستی زانی هێڵی ئاسمانی راستەوخۆ لەنێوان سلێمانی و تیرانادا بكرێتەوە بۆ ئەوەی یارمەتیدەربێت لە دروستكردنی پەیوەندیی گەشتیاری و كولتووری و بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06 -
یەکێتی پۆستێکی دیکەی لە نەینەوا وەرگرت
02:42 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات
ی ن ک 09:21 PM - 2026-07-05







دابەزێنە

