riklam

ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات

عیراق 03:56 PM - 2026-07-06
دانیشنتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

دانیشنتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

ئەنجومەنی نوێنەران

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یەکەمین دانیشتنی خۆی لە وەرزی دووەمی یاساداناندا ئەنجامدا و کارنامەی دانیشتنی داهاتووشی دیاریکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تەممووزی 2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یەکەمین دانیشتنی خۆی لە وەرزی دووەمی یاسادانان، بە سەرۆکایەتی هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنەکە ئەنجامدا و تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ دوو پێشنیازی یاسا کۆتایی پێهێنرا، کە پێکهاتبوون لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و هەمووارکردنی یەکەمی یاسای چاودێریکردنی منداڵ.

هاوکات، سەعات 1:00ی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 9ی تەممووز بۆ دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریکرا،کە دانیشتنێکی ئاساییە و تێیدا چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێن، کە گرنگترینیان  لێپرسینەوە دەبێت لە سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان.

لەلایەکی ترەوە ئاسۆس عەلی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ڕایگەیاند: ئەم دانیشتنە گرنگییەکی یەکجار زۆر و هەستیارییەکی تایبەتی هەیە لەڕووی کاتەوە، کە پێگەی پەرلەمان لەڕووی ئەرکی چاودێریکردنەوە لەم قۆناغەدا بەهێزتر دەکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket