riklam

شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات

کوردستان 07:46 PM - 2026-07-06
كونسوڵی گشتیی بەریتانیا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆكی هەرێم دەكات راگەیاندنی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

كونسوڵی گشتیی بەریتانیا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆكی هەرێم دەكات

كوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی 7ی 2026، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی پێشوازیی لە ئەندرۆ بیزڵی، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا، جێگری سەرۆكی هەرێم، سوپاس و ستایشی كارەكانی بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی كرد، كە لەماوەی رابردوودا وەك كونسوڵی گشتیی بریتانیا لەهەرێمی كوردستان، رۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا، گێڕاوە.

لای خۆیەوە ئەندرۆ بیزڵی، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی لە سەرخستنی كار و ئەركەكانی لە ماوەی رابردوودا كرد، هەروەها بەردەوامیی پشتیوانی و هاریكاریی وڵاتەكەشی بۆ هەرێمی كوردستان، دووپات كردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket