riklam

وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان 06:17 PM - 2026-07-06
چاککردنەوەی پەمپەکانی ئاو AI

چاککردنەوەی پەمپەکانی ئاو

سلێمانی

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی گەیشتنی سێ پەمپی نوێ و چاککردنەوەی چەند پەمپێکی دیکە، لەم مانگەدا دۆخی ئاوی پارێزگای سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە، دڵنیاییش دەداتە هاووڵاتیان پشکنینی بەردەوام بۆ پاکوخاوێنی ئاو دەکرێت و دوای دڵنیابوونەوە بەردەدرێتەوە.

ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لەماوەی رابردوودا بەهۆی تێکچونێکی بەشێک لە پەمپەکانی پڕۆژەی دووی ئاوی دووکان سلێمانی پێدانی ئاو بە گەڕەکەکانی پارێزگای سلێمانی کەمیکردووە، لە ئێستاشدا سێپەمپ کە لەئەمریکا کڕدراون گەیشتووەتە دەستمان و لەم مانگەدا دادەنرێن.

راشیگەیاند: چەند پەمپێکی دیکە کاری چاکسازی بۆ کراوە و لە ماوەیەکی نزیکدا کارەکانیان کۆتاییدێت، بەمەش دۆخی ئاو ئاسایی دەبێتەوە و پێدانی ئاو لە گەڕەکەکان دەبێتەوە بە سێ ڕۆژ جارێک.

سەبارەت بە چاودێریکردن و رێگریکردن لە پیسبوونی ئاوی سلێمانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئامارەی بەوەکرد: لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و بڵاونەبوونەوەی نەخۆشی بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا، بەردەوام تیمەکانمان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی چاودێری پاکوخاوێنی ئاو دەکەن و دوای دەرچوون لە پشکنین بۆ ماڵانی بەردەدەنەوە.

PUKMEDIA




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket