riklam

بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون

کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06
عەمید زوڵفان غەریب و عەمید هێمن کەمال PUKMEDIA

عەمید زوڵفان غەریب و عەمید هێمن کەمال

سلێمانی پۆلیس

عەمید زوڵفان غەریب وەک بەڕێوەبەری رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی  هاوکات عەمید هێمن کەمال لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەکاربوون.

بەپێی فەرمانێکی کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان کە پشت بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ دەبەستێت، گۆڕانکاریی لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتییەکانی رەگەزنامە و پۆلیسی سلێمانیدا کراوە و  بەپێی بەڵگەنامەکە، بڕیارەکان بەم شێوەیەن: عەمید هێمن کەمال لە پۆستی بەڕێوەبەری رەگەزنامە و کاروباری شارستانی سلێمانی بەخشراوە و گواستراوەتەوە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (بە وەکالەت) بۆ ماوەی شەش مانگ، هاوکات عەمید زولفان غەریب لە شوێنی ناوبراو وەک بەڕێوەبەری نوێی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی پارێزگای سلێمانی (بە وەکالەت) بۆ ماوەی شەش مانگ دەستبەکاربوو.

ئەم گۆڕانکارییانە دوای ئەوە دێن کە عەمید د. ئارام محەمەد بەهۆی گەیشتنی بە تەمەنی یاسایی خانەنشین بووە و بڕیارەکەش لە رێکەوتی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.



PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket