riklam

یۆنان.. بەلەمێکی کۆچبەران وەرگەڕاو شەش کەس بێسەروشوێنن

جیهان 09:19 AM - 2026-07-05
بەلەمێکی کۆچبەران لە یۆنان ئاژانسەکان

بەلەمێکی کۆچبەران لە یۆنان

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە سەرانسەری ئەوروپا ڕایگەیاند، بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان نوقم بووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش تا ئێستا لانی کەم 6 کۆچبەر بێسەروشوێنن.

بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەکە بە PUKMEDIA ی راگەیاند: ئێوارەی پێنجشەممە، بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی (کارلۆڤاسی) لە دوورگەی سامۆسی یۆنان، کە نزیکە لە کەناراوەکانی تورکیا، نوقم بووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە بەپێی بەدواداچوونەکانیان، خۆشبەختانە هیچ کۆچبەرێکی کورد لەناو ئەو بەلەمەدا نەبووە.

هاوکات لە ئێستادا هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەکەدا بە مەبەستی دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket