riklam

خورشید هەرکی و براکەی دەستگیرکران

کوردستان 09:13 AM - 2026-07-05
هەولێر ئاژانسەکان

هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند کە لە ماوەی ڕابردوودا بوبوونە هۆکاری دروستکردنی کێشە و ئاژاوە، هەروەها دەستدرێژیکردنە سەر موڵکی گشتی و تایبەت لە قەزای خەبات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی هەولێر، هەردوو تۆمەتبار خورشید لەتیف (ناسراو بە خورشید هەرکی) و حەیدەر لەتیف تۆمەتبارن بە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەک و هاووڵاتییەک، لەگەڵ سوتاندنی کەلوپەلی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوکات تۆمەتبار کراون بە هاندانی خەڵک دژی یاسا، ڕێگریکردن لە پڕۆژە حکومییەکان و هەڕەشەکردن لە تێکدانی ژێرخانی ئابووری لە ناوچە جیاجیاکانی قەزای خەبات.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای تۆمارکردنی چەندین سکاڵای یاسایی لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە دژی ئەو دوو تۆمەتبارە، ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تەمموزی 2026، لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیرکران و لە ئێستادا ڕاگیراون تا لە ماوەی داهاتوودا ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، پۆلیسی هەولێر دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان کە پاراستنی سەر و ماڵیان لە پێشینەی کارەکانیانە و یاسا سەروەر دەبێت، هەروەها ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئاسایش و ئارامیی هەرێم تێکبدات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket