riklam

فڕۆكەی ئێف 16 حەشارگەكانی تیرۆریستانیان لە كەركوك كردە ئامانج

کوردستان 10:05 PM - 2026-07-04
فڕۆكەی ئێف 16 INA

فڕۆكەی ئێف 16

تیرۆرست کەرکوک

ئەمڕۆ شەممە 4ى7ى2026 شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاشکراى کرد: فڕۆكە جەنگییەكانی ئێف 16 حەشارگەكانی تیرۆریستانیان لە قەزای دبسی كەركوك كردە ئامانج.

لە بەیاننامەیەكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند: بە پشتبەستن بە پلاندانان و بەدواداچوونی ورد و بە هەماهەنگییەكی لەگەڵ شانەی ئامانجكردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و لە ئەنجامی چاودێریكردنی هەواڵگری بەردەوام بۆ ماوەی پێنج رۆژ فڕۆكەوانە قارەمانەكانی هێزی ئاسمانیمان، بە بەدواداچوونیان و بەكارهێنانی فڕۆكەی ئێف 16ی عیراقی، هێرشی ئاسمانی سەركەوتوو و وردیان ئەنجامدا و حەشارگەكان و كۆشكی باندە تیرۆریستییەكان لە ناوچەی سنووری حكومەتی ناوەند و هەرێم بە تایبەتی لە قەزای دبس كردە ئامانج.

ئاماژەى بە ئەوەشدا: كە ئەم ئۆپەراسیۆنە خێرایە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری دروست بووە، كە لەلایەن دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراقەوە پشتڕاستكراوەتەوە، هەروەها بە هاوكاریی لەگەڵ دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket