riklam

پەرلەمانتارێکی یەکێتی بەدواداچوون بۆ کێشەیەکی هاووڵاتیانی کەرکوک دەکات

کوردستان 02:23 PM - 2026-06-27
پۆڵا شەھید سیروان دێڕەشەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق PUKMEDIA

پۆڵا شەھید سیروان دێڕەشەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

لە هەولێر فیزە بە دانیشتوانی شاری کەرکوک نادرێت و پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دووپاتی دەکاتەوە، بەدواداچوونمان بۆ کێشەکە کردووە و بە نوسراوی رەسمی داوامان کردووە کارئاسانیان بۆ بکرێت و کێشەکە چارەسەر دەبێت.

پۆڵا شەھید سیروان دێڕەشەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: لە لایەن چەند هاووڵاتییەکی شاری کەرکوکەوە، پەیوەندیم پێوەکرا، کە لە کونسوڵخانەی هندستان لە شاری هەولێر فیزە بە دانیشتوانی شاری کەرکوک نادرێت.

راشیگەیاند: بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندیم بە کونسوڵی هندستانەوە کرد و بە نوسراوی رەسمی د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەم لە کێشەکە ئاگادار کردەوەتەوە و داوای چارەسەری ئەم کێشەیەم کردوە.

لە کۆتایشدا، پەرلەمانتارەکەی یەکێتی، دووپاتی کردەوە: ئێمە کار بۆ ئەوە دەکەین هاووڵاتیانی شاری کەرکوک، لە وەرگرتنی فیزەدا کارئاسانیان بۆ بکرێت و هەر لە هەولێر فێزە وەربگرن، کە لە 95% هاووڵاتیان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕوو لە وڵاتی هیندستان دەکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket