riklam

لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا حکومەتی هەرێم 10 مووچەی فەرمانبەرانی نەداوە

کوردستان 07:12 PM - 2026-06-26
مووچەی فەرمانبەران PUKMEDIA

مووچەی فەرمانبەران

مووچە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، شێوازی خەرجکردنی مووچەیی لە ساڵی 2019 تاوەکو 2026ی بڵاو کردەوە و بەپێی داتاکەش لەو ماوەیەدا حکومەتی هەرێم 10 مانگ هیچ مووچەیەکی دابەش نەکردووە و 11 مانگیش بە لێبڕینی 21%  مووچەی دابەش کردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکیدا بەداتا و زانیاری و گرافیک شێوازی خەرجکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و میکانیزمی تەمویل کردنی پارەکان لە حەوت ساڵی ڕابردوودا ڕوونکردەوە، کە لەو ماوەیەدا  لە کۆی ٨٤ مانگ، تەنها ٧٤ مووچە دابەش کراوە و 10 مانگیش بە تەواوی هیچ مووچەیەک خەرج نەکراوە.

هەر بەپێی داتای وەزارەتی دارایی، لە ساڵی 2020دا چوار مانگ مووچە دابەش نەکراوە و  پێنج مانگیش بە لێبڕینی 21% دابەش کراوە، هەروەها لە ساڵی 2021 یشدا شەش مانگ بە لێبڕینەوە مووچە دابەش کراوە.

هاوکات، لە ساڵی 2023 سێ مووچە دابەش نەکراوە و لە 2024 یەک مووچە و لە 2025 دوو مانگ هیچ مووچەیەک دابەش نەکراوە، بەمەش حکومەتی هەرێم 10 مانگ هیچ مووچەیەکی دابەش نەکردووە و 11 مانگیش بە لێبڕینی 21%  مووچەی دابەش کردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket