riklam

ئیسرائیل و لوبنان رێککەوتن

جیهان 09:06 PM - 2026-06-26
ئیسرائیل و لوبنان رێککەوتنی ئاشتیی ئیمزا دەکەن Reuters

ئیسرائیل و لوبنان رێککەوتنی ئاشتیی ئیمزا دەکەن

دوای چوار رۆژ لە گفتوگۆ و دانوستان، ئیسرائیل و لوبنان بە نێوەندگیری ئەمریکا رێککەوتنی ئاشتییان ئیمزا کرد و بەپێی رێککەوتنەکەش ئیسرائیل لە باشوری لوبنان ناکشێتەوە.

 لێپرسراوانی لوبنانی و ئیسرائیلی بە ماڵپەڕی ئەکسیۆسیان راگەیاندووە: کە رێککەوتنەکە بە نێوەندگیری ئەمریکا و لە واشنتن ئەنجامدراوە، هەر ئەمڕۆش رێککەوتنی بەپەلەی نێوان هەردوو وڵات ئیمزا کرا.

لەلایەکی دیکەوە، کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد: بەپێی دەقی رێککەوتنەکە، ئیسرائیل لە ناوچەی هێڵی زەرد دەمێنێتەوە، تا ئەو کاتەی حزبوڵڵا چەک دادەنێت و حکومەتی لوبنان بەرپرسیارێتی ئەمنی ئەو ناوچەیە لە ئەستۆ دەگرێت.

هاوکات، بینامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئیسرائیل لە ناوچەی ئەمنی باشور دەمێنێتەوە و رێککەوتنەکەشمان، گورزێکی توندە لە نەیارەکانمان دەدرێت.

لای خۆشیەوە، مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند: هیواخوازین ئەم رێککەوتنە ببێتە مایەی ئاشتی هەمیشەیی بۆ هەر دوو گەلی لوبنان و ئیسرائیل و سەقامگیری لە ناوچەکە لێبکەوێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket