riklam

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی: کێشەی ناردنی تەماتەی جوتیاران چارەسەر کرا

کوردستان 06:06 PM - 2026-06-26
سروە محەمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی  نوێنەرانی عیراق پەڕەی رەسمی سروە محەمەد

سروە محەمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

لەسەر داوای بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی  نوێنەرانی عیراق، وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵی رێگە بە ناردنی تەماتەی هەرێم دەدات بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق، کە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ساغکردنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.

سروە محەمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی  نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند: دوای بەدواداچوون و کۆبوونەوەی چڕمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق سەبارەت بە پرسی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان — بەتایبەت لەم کاتەدا کە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمەکەیە و جوتیاران بەدەست کێشەی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان و زەرەر و زیانێکی زۆرەوە دەناڵێنن، خۆشحاڵین کە بەرهەمی هەوڵەکانمان بەم شێوازە ڕادەگەیەنی، وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر بڕیاری ناردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواری عیراق

دەشڵێت: ئەم هەنگاوە بەشێکە لەو کار و پڕۆژانەی پێشتر بەڵێنمان پێدابوون، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ و ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی.

پەیوەست بە کاریگەری لەسەر بازاڕ، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی  نوێنەرانی عیراق، ئاماژەی بەوەکرد:ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی پاراستنی مافی جوتیاران و قەرەبووکردنەوەی ماندووبوونیان، تاوەکو ڕێگری بکرێت لە زیانی زیاتری داراییان.

لە کۆتایشدا، سروە محەمەد بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی  نوێنەرانی عیراق، دووپاتی کردەوە:ئێمە هەمیشە بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانی هاووڵاتیان و جوتیارانی خۆشەویستمان، و ئەمەش بەشێکە لەو ئەرکەی کە لەسەر شانمانە بۆ خزمەتکردنی کەرتی کشتوکاڵی هەرێم .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket