riklam

به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه‌ 50 هه‌زار كه‌س له‌ ڤه‌نزوێلا بێسه‌روشوێنن

جیهان 09:47 AM - 2026-06-27
وێنەیەکى دواى بوومەلەرزەکە AFP

وێنەیەکى دواى بوومەلەرزەکە

بوومەلەرزە جیهانى

دواى ئەوەى لە چەند رۆژى رابردوو دوو بوومەلەرزەى بەهێز ڤەنزوێلاى هەژاند، ئەمڕۆ رێژەى گیانلەدەستدان بەرزبووەوە و گەیشت 920 کەس، هاوکات 50 هەزار کەس تاوەکو ئێستا بێ سەروشوێنن و چارەنووسیان دیار نییە.

سەرۆکی تیمی هاریکاری نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: بەهۆى دوو بومەلەرزە بەهێزەکەى چەند رۆژى رابردوو کە ڤەنزوێلای هەژاند، 50 هەزار کەس تاوەکو ئێستا بێ سەروشوێن بوون و چارەنووسیان دیار نییە.

ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا لەپێناو پاراستنیان نزیکبوونەوەی هاووڵاتیانی لە باڵەخانە رووخاوەکان و زیان بەرکەوتووەکان قەدەغەکرد.

بەگوێرەی لێدوانى بەرپرسانی وڵاتەکە، رێژەی گیانلەدەستدان هەتا ئێستا گەشتووەتە 920 کەس و بە ئەگەری زۆرەوە ژمارەکە زیاد دەکات، بەتایبەت بەهۆی داڕووخانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبون کە بە سەدان ماڵی لە خۆگرتبوو.

ئاژانسە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش رایگەیاند: بەلایەنی کەم لە 17 وڵاتەوە تیمی تایبەتمەند گەیشتوون بە ڤەنزوێلا، بۆئەوەى هاریکاری رزگاربوان بکەن، هاوکات ئەمریکاش بەنیازە تیمێکی تایبەتمەند بۆ هەمان مەبەست بنێرێتە ڤەنزوێلا.

پەیمانگای جیۆلۆجی ئەمریکی (USGS)ئەوەى خستووەتەڕوو: بومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی 7.2 پلە بەپێوەری رێختەر بووە،  دوای تەنها 39 چرکە بومەلەرزەی دووەم بە گوڕی 7.5 پلە ناوچەکەی هەژاندووە، لە دوای ئەو دوو بومەلەرزە سەرەکییەشەوە زیاتر لە 30 بوومەلەرزەی دیکە ئەو وڵاتەی هەژاندووە، کە پاشکۆ بوون، هاوکات باس لەوە دەکرێت، بوومەلەرزەکان بە توندی زیانیان بە باڵەخانەکانی ناوچە کەناراوەکانی لاگوایرا لە ڤەنزوێلا گەیاندووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژى 25ى6ى2026 دوو بوومەلەرزەى بەهێز ڤەنزوێلاى هەژاند.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket