riklam

عیراق داهاتى ناوخۆ دەبڕێت و مووچە دەنێرێت

کوردستان 12:03 PM - 2026-06-27
دینارى عیراقى PUKMEDIA

دینارى عیراقى

مووچە

 وەزارەتی دارایی عيراق بڕیاریداوە ئەم هەفتەیە بڕی 120 ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆ لە پارەی مووچەی هەرێمی كوردستان ببڕێت و بڕی 830 ملیار دینارەكەی دیكە وەك مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە بكات.

بە پێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان كە لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی عیراق دەستیكەوتووە ،بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا سێ وەفدی جیاواز سەردانی بەغداد بكەن، یەكەم وەفد كە نوێنەرایەتیی لایەنی دارایی هەرێمی كوردستانە بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی بەغداد بكات، ڕۆژی یەكشەممە دەست بە كۆبوونەوەكانی دەكات لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق.

تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكانیشیان پرسی پێداچوونەوە و كەمكردنەوەی بڕی ناردنی 120 ملیار دیناری مانگانەی داهاتی نانەوتیی كوردستانە بۆ بەغداد كە پێشتر حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتی نانەوتیی و دەروازە سنورییەكان توانای دابینكردنی نیوەی ئەو پارەیەی هەیە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket