riklam

لەکۆلێجی سەربازی قەڵاچوالان 210 خوێندکار دەبنە ئەفسەر

کوردستان 10:20 AM - 2026-06-21
وێنەی سەرۆک مام جەلال لە مەراسیمەکە PUKMEDIA

وێنەی سەرۆک مام جەلال لە مەراسیمەکە

ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی 6ی 2026 لە مەڕاسیمێكی تایبەتدا 210 خوێندكار پلەی ئەفسەریان وەرگرت، ئەمەش دەوای ئەوە دێت كە ماوەی 9 مانگە لە مەشق و راهێناندان و بڕیاریشە پاش وەرگرتنی پلەكانیان بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان لەهێزە ئەمنییەكان و لەخزمەت بەردەوام بن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی 6ی 2026 لە مەڕاسیمێكی تایبەتدا، بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێم و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و ژمارەیەك لێپرسراوی حكومی و ئەمنی و ئەفسەران 210 خوێندكار پلەی ئەفسەریان وەرگرت.

لەمەڕاسیمەكەدا عەمید روكن تەها محەمەد ئەمین، راگری كۆلێژی سەربازی سێی قەڵاچوالان، وتاری كۆلێژی سەربازی سێی قەڵاچوالانی خوێندەوەو رایگەیاند: ئەم كۆلێژە لە ساڵی 1992 لەلایەن سەرۆك مام جەلال-ەوە دامەزراوەو بوو بە یەكێك لە دەستكەوتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و گەكەمان، كەهەمیشە قەڵای دیسپلین و زانست و ناوەندی رێكخستنی بیروباوەڕی نیشتمانیی بووە و تا ئەمڕۆ 14 هەزار و 630 ئەفسەری پێگەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمڕۆ نمایشی سەركەوتنی پۆلێكی دیكە لەڕۆڵەكانی نیشتیمان دەبینین، كە لە ئەمڕۆوە مەشق و راهێنانیان كۆتایی پێدێت و ئەركە نیشتمانییەكانیان دەستپێدەكەن، هاوكات دەرچووانی ئەمڕۆ قەڵغانی ناوخۆ و سێبەری ترسن بۆ دوژمنان.

راگری كۆلێژی سەربازی سێی قەڵاچوالان راشیگەیاند: وەفادای بۆ كوردستان ناسنامەتانەو ئەستێرەكانی سەرشانتان تەنها پلە نییە، بەڵكو متمانەی گەلە، بۆیە دەبێت ببنە فەرماندەیەكی حەكیم و دڵسۆز.

دەرچووانی خولی پێنجەمی پێگەیاندنی ئەفسەران لەكۆلێژ سەربازی قەڵاچوالان، لەڕۆژی  29ی نیسانی 2025 ەوە بەنوێترین پڕۆگرامی راهێنان و تاكتیكی بەرگری و پایەكانی دیسپلینی سەربازییەوە لەمەشق و راهێناندان. 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket