riklam

بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران.. قاسم عەبوودی و باسم بەدری دەستبەکاربوون

عیراق 05:16 PM - 2026-06-20
سەرۆکوەزیران و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق

سەرۆکوەزیران و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی

عیراق

ئەمڕۆ شەممە 20 ی حوزەیرانی 2026، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی پۆستەکانی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کرد.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران، رێوڕەسمی دەستاودەستکردنی پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە نێوان قاسم حەسەن عەبوودی راوێژکاری نوێ و قاسم محەمەد جەلال ئەعرەجی راوێژکاری پێشوو بەڕێوەچوو.

لە کاتی ڕێوڕەسمەکەدا زەیدی جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوون لەسەر ئەدای پیشەیی و بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردنی دامەزراوەیی و بەردەوامبوون لەڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکانەی سپێردراون بە ڕاوێژکارییەکە، بە شێوازێک کە ئاسایش و سەقامگیری بەهێز بکات و پاڵپشتی لە توانای ئەمنی سەرجەم دەزگا و پێکهاتە پەیوەندیدارەکان بکا، هاوکات  سەرۆک وەزیران ستایشی ئەدای پیشەیی ئەعرەجی کرد لە ماوەی وەرگرتنی پۆستەکەیدا و جەختی لە پێویستی بەردەوامبوون لە بەدواداچوونی دۆسیە ئەمنییە ستراتیژییەکان و ئەو بەرنامە تایبەتانە کردەوە، کە سەروەری وڵات دەپارێزن.

لە لایەکی ترەوە، هەر ئەمڕۆ شەممە 20 ی حوزەیرانی 2026 سەرۆک وەزیرانی عیراق سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی پۆستی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کرد لە نێوان باسم محەمەد یونس بەدری سەرۆکی نوێ و عەبدولکەریم عەبد فازڵ حوسێن بەسری سەرۆکی پێشوو.

لە کاتی ڕێوڕەسمەکەدا زەیدی جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کردەوە لە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانییەکانی بۆ پاراستنی ئاسایشی عیراق و چەسپاندنی سەقامگیری و ستایشی ئەو هه‌وڵانەی کرد کە عەبدولکەریم بەسری لە ماوەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتییەکەیدا پێشکەشی کردبوون و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ باسم بەدری لە ئەرکە نوێیەکەیدا خواست، هاوکات سەرۆک وەزیران لە کۆتاییدا جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی کاری دامەزراوەیی و بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنییەکان کردەوە، بە شێوازێک کە ئاسایشی نیشتمانی بچەسپێنێت و بەرژەوەندییە باڵاکانی دەوڵەت بپارێزێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket