riklam

سەرۆکوەزیرانی عیراق ناردنی مووچەی پەسند کرد

کوردستان 02:31 PM - 2026-06-21
مووچەی فەرمانبەران PUKMEDIA

مووچەی فەرمانبەران

سەرۆکوەزیرانی عیراق ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی پەسند کرد و دوای تەواوبوونی تەمویلی وەزارەتە فیدراڵییەکان مووچەی هەرێمیش خەرج دەکرێت.

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، بڕیاری ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستانی داو، دووپاتیشی دەکاتەوە، کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و عیراق مانگانە لە وادەی خۆیدا خەرج دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق کردووە و دوای تەواوبوونیشی راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش خەرجدەکرێت.

 ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی کرد، کە بەشێکە لە رێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێم.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket