riklam

مەکتەبی سکرتارییەت: لەشکر بادینی پێشمەرگەیەکی خەباتگێڕ و تینووی کوردایەتییە

کوردستان 06:48 PM - 2026-06-14
وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت و لەشکر بادینی پێشمەرگەیەکی خەباتگێڕ مەکتەبی سکرتارییەت

وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت و لەشکر بادینی پێشمەرگەیەکی خەباتگێڕ

ئەمڕۆ 14ی6ی2026، لەشکر عەبدوڵڵا ئەحمەد ناسراو بە لەشکر بادینی،  لە دەباشان سەردانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال-ی کرد.

لەو دیدارەدا ، کە یاسین سابر و سۆران سەعید پێشمەرگە و تێکۆشەرانی دێرین ئامادەبوون، ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەڕێزەوە مێژووی گەش و دانەبڕاوەی هەڤاڵ لەشکر بادینی یان هێنایەوە بەر باس وەک پێشمەرگەیەکی خەباتگێڕ و تینووی کوردایەتی کە هەر لەسەرەتاوە بێدابڕان بە نەفەسێکی قوڵی نیشتیمانی رۆڵی گەورەی دەگێڕا لە بادینان .

لای خۆیەوە ، هەڤاڵ لەشکر بادینی سوپاسی پێشوازیکردنەکەی کردوو روونیکردەوە کوردایەتیمان لەسەر ئەو پرەنسیپە کرد کە سەرۆک مام جەلال وەک سەرکردەیەکی کاریزما و بە توانای گەلی کورد توانی دوای هەرەس شۆڕش و کوردایەتی بە بەرگێکی نوێی سەرکەوتووانە هەڵبگیرسێنێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket