riklam

ئەمریکا: هێرشەکانی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر رێککەوتنی ئاشتی نابێت

جیهان 06:27 PM - 2026-06-14
پیت هیگسێس وەزیری جەنگی ئەمریکا میدیاکان

پیت هیگسێس وەزیری جەنگی ئەمریکا

وەزیری جەنگی ئەمریکا، رایدەگەیەنێت وڵاتەکەی لەسەر ڕێڕەوی دروستە بۆ ئیمزا کردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران و دووپاتیشی دەکاتەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کاریگەری نابێت و ڕێککەوتنەکەش تەنها لەسەر کات وەستاوە.

پیت هیگسێس وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: ئەمریکا لەسەر رێگەی ئیمزا کردنی رێککەوتنە لەگەڵ ئێران.

وتیشی: پرسەکە ئێستا ئەوە نییە کە ئایا ڕێککەوتنەکە ئیمزا دەکەین یاخود نا، بەڵکو ئەوەیە کەی ئیمزا دەکرێت، بۆیە تەنها لەسەر کات وەستاوە.

وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە بارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنان و کاریگەری لەسەر رێککەوتنەکە، ئاماژەی بەوەکرد: پێشبینی ناکەم هێرشەکانی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر رێککەوتنەکە هەبێت،چونکە هێرشەکان دابنەخۆداگرتنی پێوەدیار بوو.
لە کۆتایشدا، پیت هیگسێس وەزیری جەنگی ئەمریکا، رایگەیاند، پێویستە ئێران بە توندی گوشار بخاتە سەر حزبوڵڵای لوبنان بۆ ئەوەی هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕابگرێت.

 ئەم لێدوانەی وەزیری جەنگی ئەمریکا لەکاتێکدایە، دوێنێ  شەهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان، ئاشکرای کرد: پێدەچێت لە ماوەی 24 سەعاتی داهاتوودا رێکارەکانی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران تەواو بکرێت و شێوازی ئیمزا کردنەکەشی ئەلیکترۆنی دەبێت.

 ئەمەش لەکاتێکدایە،هەوڵەکان بۆ رێککەوتنی ئاشتی لە 11ی4ی2026وە بە نێوەندگیری پاکستان لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەستپێکردووە، بەڵام ئاگربەست لە لوبنان و پرسی ئەتۆمی ئێران و گەروی هورمز لە سێ پرسی ئاڵۆزی رێککەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتەن و هێشتا دیار نییە کە بەچ میکانیزمێک رێککەوتن لەسەر ئەو خاڵانە دەکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket