riklam

تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد

کوردستان 09:02 AM - 2026-06-14
هۆڵی تاقیکردنەوەکان PUKMEDIA

هۆڵی تاقیکردنەوەکان

پرۆسەی خوێندن

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 14-6-2026، سەعات 7 و 30 دەقیقە، تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

بەپێی ئاماری بڵاوکراوەى وەزارەتی پەروەردە، بۆ ئەمساڵی خوێندنى 2025-2026، 117 هەزار و 142 خوێندکار لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن کە 88 هەزار و 116 خوێندکاریان لە بەشی زانستی و 26 هەزار و 431 خوێندکار لە بەشی وێژەیین، هاوکات دوو هەزار و 595 خوێندکاریش لە بەشی پیشەیین.

بۆ ئەم قۆناغە لە دوو هەزار و سێ هۆڵدا تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەچن، هەزار و 390 هۆڵیان بۆ بەشی زانستی، 521 هۆڵیان بۆ بەشی وێژەیین، 92 هۆڵیش بۆ بەشی پیشەیی، کە 12 هەزار و 18 کەس چاودێری تاقیکردنەوەکان دەکەن.

لەسەر ئاستی پارێزگاکان، پارێزگاى هەولێر زۆرترین رێژەی بەشداربووی هەیە، کە رێژەکە بریتییە لە 38 هەزار و 63 خوێندکار، پاشان پارێزگاى دهۆک دێت کە 27 هەزار و 266 خوێندکار بەشدارى دەکەن و دواتر پارێزگای سلێمانی کە 26 هەزار و 563 خوێندکار و پارێزگای هەڵەبجەش هەزار و 590 خوێندکار بەشدارى لە تاقیکردنەوەکان دەکەن.

 سەبارەت بە ئیدارە سەربەخۆکانیش بە گوێرەى ئامارەکە، لە سۆران شەش هەزار و 398 خوێندکار، لە گەرمیان پێنج هەزار و 356 خوێندکار و لە راپەڕینیش چوار هەزار و 988 خوێندکار بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی قۆناغی 12ی ئامادەییدا دەکەن.

هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت


وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، بەمەبەستی رێگریكردن لەگزی (قۆپیكردن) و پاراستنی پڕۆسەی تاقیكردنەوەكان، بڕیاریدا بەڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەڕۆژانی تاقیكردنەوە، لەسەعات 6:30 بۆ 7:30ـی بەیانی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket