riklam

ئيسرائيل زاحیەی بەیروت بۆردومان دەکات

جیهان 02:23 PM - 2026-06-14
هێرشی ئەمرۆی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر زاحیەی بەیروت العربیە

هێرشی ئەمرۆی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر زاحیەی بەیروت

ئەمڕۆ 14ی6ی2026، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر ناوچەی غەبیری لە زاحیەی بەیروت، ئەمەش دوای ئەوە هات کە حزبوڵڵا هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی  باکوری ئیسرائیل.

 ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لە پۆستێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە: سوپا لە هێرشەکەیدا ژێرخانی حزبوڵڵای بە ئامانج گرتووە.

دەشڵێت: هەر لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا بنکەیەکی فەرماندەی حزبوڵڵا بە ئامانج گیراوە، کە بەوتەی خۆی لەو بنکەیەوە پلانی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دادەڕێژرا و گرتەی هێرشەکانیشی بڵاودەکردەوە.

 هاوکات، سەرچاوەیەکی سەربازی ئیسرائیل، ئاشکرای کردووە: هێرشەکە فەرماندەیەکی گەورەی یەکەی پەیوەندی حزبوڵڵای بەئامانج گرتووە.


ئەم هێرشانەی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت، کە حزبوڵڵای لوبنان بەسێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شارۆچکەکانی باکوری ئیسرائیلی بەئامانج گرت، کە ئەمەش ئیسرائیل بە پێچەوانەی ئاگربەست ناوزەندی کرد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket