یەکێتی پەیوەندییەکانى لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمی و کلتورییەکانی ئیسپانیا پەرە پێدەدات
کوردستان 03:17 PM - 2026-06-14
تایبەت
سالار مەحمود لە بەسەرکردنەوەی ناوەندە گرنگەکانی ئیسپانیا
بە ئامانجی بەسەرکردنەوەی ڕەوەندی کوردی و هەماهەنگی ڕێکخراوە
کلتورییەکان، سالار مەحمود لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە بە یاوەری هەڤاڵ دارەوان حاجی
حامید کادری پێشکەوتووی یەکێتی، سەردانی چەند دامەزراوەیەکی ئەکادیمی و حزبی و
حکومی کرد.
سەرەتا لە بارەگای سەرەکی پارتی نیشتمانی هەرێمی باسک لە لایەن خاتوو
میرێن مارتیارێنا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندیەکانی حزبەکە و خاتوو
ماریا دۆلۆرێس ئێچانۆ سیناتۆری ئیسپانیا کۆبوەوە،لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە
هەماهەنگی و کارئاسانی بۆ خوێندکارانی کورد لە ئیسپانیا و بایەخی ڕەوەندی کوردی
کرا، هەروەها ئاڵوگۆڕی کلتوری لە نێوان هەرێمی کوردستان و هەرێمی باسک تەوەرێکی
تری کۆبوونەوەکە بوو.
هاوکات، لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستوری و سیاسی ئیسپانیا، لە لایەن ڕۆزاریۆ
گارسیا ماهاموت پێشوازی گەرمی لێکرا و لەو دیدارەدا لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە باسی
لە پێگەی هەرێمی کوردستان لە عیراقی فیدراڵدا و چەسپاندنی مافە دەستورییەکانی گەلی
کورد لە دەستووری هەمیشەیی عیراق کرد،هەروەها تیشک خرایە سەر هاوکاری کردنی هەرێمی
کوردستان لە ئەگەری نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستان لە ئایندەدا.
لە درێژەی سەردانەکەیدا، لە ( کاسا
عەرەبی ) کە دامەزراوەیەکی حکومی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیایە، چاوی کەوت
بە باڵیۆز میگێل مۆرۆ، لێپسراوی دامەزراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا سالار مەحمود باسی
لە دیدگای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد سەبارەت بە پێکەوە ژیانی گەلان لەعیراق
و گرنگی هاوبەشی کردن لە بەڕێوبردنی وڵات و ئاماژەی بە پەیوەندی مێژینەی گەلی کورد
و گەلانی ناوچەکەدا کرد، لەسەر بنەمای تێزەکانی سەرۆک مام جەلال.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بەرنامەی یادکردنەوەی بۆنەکانی ئەنفال و
کیمیابارانی هەڵەبجە و کوردستان و کۆمەڵکوژییەکانی خوارووی عیراق بە گرنگ زانرا،
لە لایەن خۆیەوە میگێل مۆرۆ پێشوازی لە دیدو بۆچوونەکان کرد.
لە درێژەی سەردانەکەیدا؛ سالار مەحمود سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی
هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا کرد و لە لایەن دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی
هەرێمی کوردستان و ستافی نوێنەرایەتی پێشوازی لێکرا و سالار مەحمود سوپاسی کار و چالاکییەکانی نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە ئیسپانیا لە هاوکاریکردنی خوێندکارانی هەرێمی
کوردستان کە لەو وڵاتە دەخوێنن، هاوکات ڕۆڵی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی
لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیای بەرز نرخاند، دواتر
بەڕێزیان سەردانی باڵیۆزخانەی عیراقی لە ئیسپانیا کرد و لە لایەن باڵیۆز هیشام
ئەلجبووری باڵیۆزی عێڕاق لە ئیسپانیا پێشوازی لێکرا.
لە ماوەکانی پێشووتردا لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە چەندین کۆبونەوەو
سەردانی لەپەرلەمانی ئەوروپاو یەکێتی ئەوروپاو چەند رێکخراوی کەلتوری و هەروەها
چەندین کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین کە لە دیاسپۆرا دەژین بەسەرکردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: لەشکر بادینی پێشمەرگەیەکی خەباتگێڕ و تینووی کوردایەتییە
06:48 PM - 2026-06-14 -
هێرۆخان وەک هاوڕێ و هاوژینی تەمەنی مام جەلال و رۆڵی لە شاخ و شاردا
03:50 PM - 2026-06-14 -
یەکێتی پەیوەندییەکانى لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمی و کلتورییەکانی ئیسپانیا پەرە پێدەدات
03:17 PM - 2026-06-14 -
رفعەت عەبدوڵا پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سهڵاحهدین بههائهدین دەکات
03:12 PM - 2026-06-14
ئەمانەش ببینە
ئەمریکا: هێرشەکانی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر رێککەوتنی ئاشتی نابێت
06:27 PM - 2026-06-14
فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی عیراق مووچەکانیان وەردەگرن
02:37 PM - 2026-06-14
ئيسرائيل زاحیەی بەیروت بۆردومان دەکات
02:23 PM - 2026-06-14
جیهان یادی رۆژی خوێن بەخشین دەکاتەوە
10:45 AM - 2026-06-14
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سهڵاحهدین بههائهدین دەکات
پرسەنامە 10:55 AM - 2026-06-14 -
جیهان یادی رۆژی خوێن بەخشین دەکاتەوە
جیهان 10:45 AM - 2026-06-14 -
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ سڵاحەدین بەهادین
پرسەنامە 10:37 AM - 2026-06-14 -
ترەمپ یادی 80 ساڵەی تەمەنی بە زۆرانبازی دەکاتەوە
جیهان 10:29 AM - 2026-06-14 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ سەڵاحەدین بەهادین
پرسەنامە 10:10 AM - 2026-06-14 -
تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد
کوردستان 09:02 AM - 2026-06-14 -
پەیامی هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خاتوو شوکریە
پرسەنامە 08:54 AM - 2026-06-14 -
یەکێتی بەشداری کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی پێشکەوتووخوازی هۆڵەندا دەکات
کوردستان 10:12 PM - 2026-06-13



.png)
.jpg)
.png)
.jpg)
دابەزێنە

