riklam

جیهان یادی رۆژی خوێن‌ بەخشین دەکاتەوە

جیهان 10:45 AM - 2026-06-14
ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشین ئاژانسەکان

ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشین

ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشین كە بە  بەئینگلیزی پێی دەوترێت World Blood Donor Day  تایبەتە بە خوێن بەخشان هەموو ساڵێك لە رۆژی 14-6 دا یادی دەكرێتەوە.

خوێن بەخشین كردارێكی خۆبەخشی پزیشكییە بە گواستنەوەی خوێن یا یەكێك لە پێكهاتەكانی خوێن لە كەسێكی تەندروست و باش بۆ كەسێكی نەخۆش و پێویست بە خوێن، ئەم كردارەش ساڵانە ملیۆنان كەس پێویستیان پێی دەبێت و لەكاتی نەشتەرگەری یان ڕووداو یان لەدایكبوون یان ئەو نەخۆشیانەی پێویستیان بە گواستنەوەی هەندێك لە پێكهاتەكانی خوێنە.

خوێن بەخشین چەندین جۆری هەیە:

یەكەم- خوێن بەخشینی تەواوەتی: یەكێكە لە جۆرە هەرە بڵاوەكان لە كردارەكانی خوێن بەخشین، كە هەموو پێكهاتەكانی خوێن دەگرێتەوە (خڕۆكە سوورەكان، پلازمای خوێن، پەڕەكانی خوێن).

دووەم-پەڕەكانی خوێن

سێیەم-پلازمای خوێن

4چوارەم-خڕۆكە سوورەكان

لە رووی مرۆڤایەتییەوە خوێن بەخشین بۆ گرنگە؟

كرداری خوێن بەخشین لە كردارە گرنگەكانە كە بە شداری دەكات لە ڕزگاركردنی مرۆڤ لە مردن و لەم بارانەدا دەبەخشرێت:

بۆ كاتی نەشتەرگەری وەك نەشتەرگەری دڵ، لوولەكانی خوێن، نەشتەرگەری چاندنی ئێسك، ئەوانی تر.

لەكاتی روودانی تەنگ و چەڵەمە لەسەر خانمانی دووگیان،  وەك بارەكانی خوین بەربوون پێش لەدایكبوون و یان لەبارچوون یان دوای لەدایكبوون.

تووشبووانی بە نەخۆشییەكانی خوێن.

تووشبووانی بە ڕووداوەكان.

توشبووانی بە نەخۆشی شێرپەنجە.

مەرجەكانی خوێن بەخشین:

بەخشەری خوێن دەبێت لە كاتی خوێن بەخشیندا ئەم مەرجانەی تێدابێت:

-كێشی لە (50) كگم كەمتر نەبێت.

- تەمەنی لە (18 – 65) ساڵ دابێت.

-تەندروست باش بێت و تووشی هیچ نەخۆشییەكی گوازراوە نەبووبێت.

- رێژەی هیمۆگڵۆبینی له خوێن بۆ‌ پیاوان لە (14 - 17) گم و بۆ‌ ئافرەتان لە (12 – 14) گم دابێت.

- تێكڕای پەستانی خوێنی كەمتر بێت لە (120\80) ملم جیوەیی.

- لێدانەكانی دڵی لە نێوان ( 50 – 100) لێدان بێت لە خولەكێك.

كەسێكی پێگەیشتوو و تەندروستی باش دەتوانێت بڕی ( 450 – 500) مل لە خوێنی ببەخشێت بەبێ هیچ ترس و كێشەیەك، دەشتوانێت هەموو دوو مانگ جارێك خوێن ببەخشێت بەو مەرجەی لە ساڵێكدا لە (5) جار زیاتر خوین نەبەخشێت.

سوودەكانی خوێن بەخشین:

- زیاد كردنی چالاكی سوڕی خوێن.

-زیادكردنی چالاكی مۆخی ئێسك بۆ بەرهەم هێنانی خانەكانی نوێی خوێن (خڕۆكە سوورەكان، خڕۆكە سپییەكان، پەڕەكانی خوین).

-خوێن بەخشین یارمەتی بەخشەر ئەدات بۆ كەمكردنەوەی ئاسن لە خوێن، كە بەیەكێك لە هۆكارەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و داخرانی خوێنبەرەكان دائەنرێت.

4-بەپێی توێژینەوە زانسیتییەكان ئەو كەسانەی لە ساڵێكدا لە جارێك زیاتر خوێن ئەبەخشن، كەمتر تووشی نەخۆشییەكانی سوڕی خوێن و شێرپەنجەی خوێن دەبن.

ئەو بارانەی رێگا پێدراونییە خوێنیان تێدا ببەخشرێت:

- تەمەنی لە (18 ساڵ) كەمتربێت.

- تووشبووانی بە نەخۆشییە درێژخا‌یەنەكانی وەك (نەخۆشی شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، شێرپەنجە)

- توشبووانی بە نەخۆشییە گوێزراوەكان وەك (ئایدز، هەوكردنی جگەری لە جۆری B و C ، نەخۆشی سفلس و مەلاریا).

-توشبووانی بە نەخۆشییە بۆماوەییەكان.

4-تووشبووانی بە كەم خوێنی توند.

دوای خوێن بەخشین چی بكرێت؟

پێویستە بەخشەری خوێن دوای خوێن بەخشین كەمێك پشوو وەرگرێت و ژەمێكی بچووك لە خۆراك بخوات، دوای 10 – 15 دەقیقە شوێنی خوێن بەخشینەكە جێبهێڵێت، دەبێت خوین بەخش بۆ ماوەی 5 سەعات لە خوێن بەخشین، چالاكی جەستەیی قورس یان بەرزكردنەوەی قورسایی ئەنجامنەدات و شلەكان زیاتر بخواتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket