riklam

هۆڵەندا.. مەلابەختیار لەگەڵ كۆمیتەو ئۆرگانەكانی یەكێتی كۆدەبێتەوە

kurdistani 07:14 PM - 2013-02-22
.

.

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵا بەرپرس‌و ستافی كۆمیتەی هۆڵەندا كۆبووەوەو بەمەبەستی گفتوگۆو بیروراگۆڕینەوەش لەئێوارە خوانێكدا، میوانداری لێپرسراو و ئەندامانی سەرجەم ناوەندو ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی لەهۆڵەندا كرد.

لەدرێژەی كارو چالاكیی‌و لەپەراوێزی كۆبوونەوە‌و دیدارەكانیدا لەگەڵا پارت‌و سەركردەی پارت‌و لایەنە سۆسیال دیموكراتەكانی ئەوروپا،  رۆژی 2013/2/21، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، بەئامادەبوونی عەبدولڕەزاق میرزا، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەو بەختیار بەكر نوێنەری یەكێتیی لەهۆڵەندا، لەگەڵ بەرپرس‌و ستافی كۆمیتەی هۆڵەندا كۆبۆوە، كە تیایدا ئاماژەی بە بەرنامەی سەردانەكەی كرد، كە مەبەستی سەرەكی بەشداربوونی وەفدی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بووە لەكۆبوونەوەی پارتە سۆسیال دیموكراتەكانی ئەوروپاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستداو لەو رووشەوەو گرنگی‌و رونكردنەوەی پێویستی لەسەر دیدارو چاوپێكەوتن‌و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ سەرۆك‌و سەركردەكانی پارتە سۆسیال دیموكراتەكانی ئەوروپا خستەڕوو.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، سەید عەلی لێپرسراوی كۆمیتەی هۆڵەندا، وێڕای بەخێرهێنان، ئاماژەی بەكارو چالاكییەكانی كۆمیتەكەو پرۆژەكانی داهاتوویان كردو سەرنج‌و تێبینییەكانی خۆیشی لەو رووەوە خستەڕوو.

پاشان مەلا بەختیار، ئاماژەی بەبارودۆخی ئێستای ناوخۆی یەكێتیی‌و هەرێمی كوردستان‌و عیراق‌و تەواوی ناوچەكە كردو خوێندنەوەكانیشی خۆیشی سەبارەت بەئەگەر‌و پێشهات‌و گۆڕانكارییەكان خستەڕوو.

لەلایەن خۆشییەوە عەبدولڕەزاق فەیلی، ئاماژەی بەگرنگی‌و هەماهەنگی نێوان ئۆرگان‌و ناوەندە جیاوازەكانی یەكێتیی كردو لەو رووەشەوە سەرنج‌و تێبینییە پێویستەكانی خۆی خستەڕوو، هەروەك بەگفتوگۆو دیالۆگی ئامادەبووان، كۆبوونەوەكە كۆتایی پێهات.

لەلایەكی ترەوەو ئێوارەی هەمان رۆژ، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، لەئێوارە خوانێكدا میوانداری لێپرسراو و ئەندامانی سەرجەم ئۆرگانەكان‌و كادرە دڵسۆزو پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتیی لەهۆڵەندا كرد‌و وێڕای گفتوگۆو بیراگۆڕینەوەی ئامادەبووان لەسەر پرس‌و مەسەلە هەنوكەییەكان، لەوتەیەكیدا، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاس،ی پشتیوانی خۆی بۆ سەرجەم كۆمیتەو ئۆرگان‌و ناوەندەكانی دەرەوە دووپاتكردەوەو بەڵێنیشیدا وەك هەمیشە پشتیوان‌و هاوكاریان بێت‌و كێشەو بەربەستە تەكنیكییەكانیان بۆ چارەسەر بكات.

PUKmedia

429192222013_k1.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket