riklam

نوسینگەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

کوردستان 09:13 AM - 2026-07-01
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نوسینگەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

نوسینگەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیە کروونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

لە دوای هەوڵ و هەنگاوە بەردەوامەکانی حکومەتی عێراق بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دەستگیرکردنی ژمارەیەک کەس بە تۆمەتی دەستدرێژیکردن بۆ سەر ماڵ و سامانی گشتی، نوسینگەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەستخۆشی و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەردەبڕێت لە پێناو بنبڕکردنی گەندەڵی و بەدیهێنانی دادپەروەری.

بەڵام بەداخەوە، لە ماوەی ڕابردوودا هەندێک کەناڵ، میدیا، پەیجی فەرمی و مۆڵەتپێدراو، جگە لە پەیجەکانی سێبەر، هەواڵ و بابەتێکی بێ بنەما و نادروستیان سەبارەت بە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوکردووەتەوە.

لەبەر ئەوە، نوسینگەی خاتوو شاناز بۆ هەموو لایەکی ڕووندەکاتەوە کە ئەو هەواڵ و بابەتانە تەنها درۆ، بوختانن و هەوڵێکی بەردەوامن بۆ لێدان لە پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە.

هەروەها، لێرەوە ئاگاداری هەموو ئەو کەناڵ، میدیا، پەیجە فەرمی و ئەکاونتە سێبەرانە دەکەینەوە لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵە بێ بنەما و تۆمەتانەدا، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پارێزەری تایبەتی خاتوو شانازەوە ڕێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر و سکاڵای یاسایی لە دژیان تۆمار دەکرێت و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.

نوسینگەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket