riklam

دانوستاندنی ناڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئێران لە دەوحە دەستیپێکرد

جیهان 01:16 PM - 2026-07-01
ئاڵای ئەمریکا و ئێران ئاژانسەکان

ئاڵای ئەمریکا و ئێران

ئەمریكا كۆماری ئیسلامی ئێران

ئەمڕۆ 1ی7ی2026 نێردراوانی ئەمریکا و ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیرانی قەتەر و پاکستانەوە، گفتوگۆیەکی تەکنیکیی ناڕاستەوخۆیان لە دەوحە دەستپێکرد، بە ئامانجی جێبەجێکردنی بەندەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ بژاردەی هێرشی بەرفراوانی دژ بە ئێرانی تاوتوێکردووە، بەڵام لە ئێستادا ڕێڕەوی دیپلۆماسی پێ باشترە، لەگەڵ ئەوەی لاریشی نییە لە تێپەڕاندنی مۆڵەتی 18ی ئاب بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی، چونکە پێیوایە هێرشکردن لەم کاتەدا دانوستاندنەکان پەکدەخات، هەرچەندە بژاردەی سەربازیشی هێشتووەتەوە.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند: هیچ کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرز یان راستەوخۆ لە نێوان واشنتۆن و تاراندا نییە، سەردانی نێردراوانی ئەمریکا (ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر) بۆ دەوحە تەنها بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەکانی ناوچەکەیە لەگەڵ لایەنی قەتەری.

لەلایەکی ترەوە، تاران جەختی کردەوە کە هیچ پلانێکی بۆ کۆبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ وەفدی ئەمریکی نییە، بەڵام پێشبینی دەکات لەم خولەی گفتوگۆکاندا پرسی ئازادکردنی داراییە بلۆککراوەکانی ئێران تاوتوێ بکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket