riklam

ژووان سابر: لەژێر چاودێریی قوباد تاڵەبانی پڕۆژەى زانکۆى سەوز جێبەجێدەکرێت

کوردستان 01:54 PM - 2026-07-01
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە نوسینگەى راگەیاندن

وێنەیەکى کۆبوونەوەکە

ژووان سابر سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار لەگەڵ د.محەمەد حەسیب سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەبارەت بە هێڵە گشتییەکانی پڕۆژەی "زانکۆی سەوز" Green University  کۆبوونەوە و پڕۆژەکە لەژێر چاودێریی راستەوخۆی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

ژووان سابر سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار رایگەیاند: لەگەڵ د.محەمەد حەسیب سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەبارەت بە هێڵە گشتییەکانی پڕۆژەی "زانکۆی سەوز" Green University، کە پڕۆژەیەکی پێشەنگ و داهێنەرانەیە بۆ پەرەپێدانی ژینگەیی و زانستی لە هەرێمی کوردستان کۆبووینەوە و گفتوگۆیەکی بەپێزمان ئەنجامدا.

راشیگەیاند: ئەم پڕۆژە نیشتمانییە گرنگە لە ژێر چاودێریی راستەوخۆی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، ئەمەش نیشانەی بایەخدانی قووڵی سەرکردایەتی سیاسییە بە چەسپاندنی بنەماکانی گەشەپێدانی بەردەوام و پاراستنی ژینگە لە پاڵ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی و کلتوریدا.

ئەوەشى خستووەتەڕوو: لە میانی دیدارەکەماندا، جەختمان لەسەر گرنگیی رەنگدانەوەی ئەم پرۆژە کرد لەسەر کەرتی گەشتیاریی کلتوری و زانستی، وەک قۆناغی دووەمی پرۆژەکە کار لەسەر گەشتیاری پەروەردەیی سەوز (Green Educational Tourism)دەکرێت، بە شێوازێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ دیدگای نوێی ئێمە بۆ پێشاندانی ناسنامەیەکی مۆدێرن و ژینگەدۆست بۆ هەرێمی کوردستان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket