riklam

رفعەت عەبدوڵڵا: گۆڕانکاری و نوێبونەوە حزبیەکان برەودانە بەگەشەی ئۆرگانەکان

کوردستان 01:30 PM - 2026-07-01
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە نوسینگەى راگەیاندنى جێگرى سەرۆکى یەکێتى

وێنەیەکى کۆبوونەوەکە

رەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی یەكێتی

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ى7ى2026 رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لەگەڵ  بۆردی تێکۆشەران کۆبووەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتى رایگەیاند: لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ بۆردی تێکۆشەران، رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باسی لەڕۆڵی مێژوویی تێکۆشەرانی یەکێتی کرد کە چۆن لە تەنگانەی تێکۆشانی رابردوودا بەجەرگ و دەستپێشخەربوون، لەئایندەشدا بەئەزمون و لێوەشاوەییان قەڵغانی پارێزگاریبن لەبەها بەرزەکانی یەکێتی و نیشتمان.
 
ئاماژەى بە ئەوەش داوە: بەئامادەبونی رەهبەری سەید براهیم، لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران، جێگری سەرۆک، رایگەیاند: گۆڕانکاری و نوێبونەوە حزبیەکان تەنها بڕیارێکی ڕێکخراوەیی نیین، بەڵکو برەودانە بەگەشەی ئۆرگانەکان.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket