riklam

ئۆپیک پڵەس بڕی بەرهەمهێنان زیاد دەکات

جیهان 08:24 PM - 2026-07-01
ئۆپیک پلەس PUKMEDIA

ئۆپیک پلەس

نرخی نەوت

  لە مانگی داهاتوودا هاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس بڕی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکات و هەناردەی نەوتیش بەرەو ئاسایی بوونەوەی زیاتر دەڕوات.
 
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە: ئەگەری هەیە هاوپەیمانییەکە ئاستی بەرهەمهێنان بە ڕێژەی نزیکەی 188 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ مانگی ئاب زیاد بکات.

ئەم پێشبینییانە لە کاتێکدایە کە رۆژانە نرخی نەوت رووبەڕوی فشارێکی بەردەوام دەبێتەوە، هەرچەندە لەگەڵ کردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی گەرووی هورمز فشارەکان بەرەو کەمبوونەوە دەڕۆن، هاوکات ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی، هۆکارەکەشی بۆ کردنەوەی گەروی هورمز و رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە، کە بەهۆیەوە سەقامگیری بە بازاڕی وزە دەدات.
 
 لەلایەکی دیکەوە، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز لە 27ی6ی2026، رایگەیاند: عیراق دەیەوێت لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا، بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ حەوت ملیۆن بەرمیلی رۆژانە زیاد بکات، لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی دۆخی هەناردەی نەوت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، عێراق یەکێکە لە جەمسەرە سەرەکییەکانی "ئۆپێک پڵەس" و لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکات، چونکە کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر بودجەی گشتی و ئابووریی ناوخۆیی هەیە کە بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە داهاتەکانی وزە دەبەستێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket